دەستەیەکی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەیەکی ئەمریکی دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیار کوردە @diyarkurda
ساتی واژۆکردنی دوو یاداشتە لێکتێگەیشتنەکە. وێنە: رووداو
ساتی واژۆکردنی دوو یاداشتە لێکتێگەیشتنەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - واشنتن

دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان دەستەی متمانەبەخشینی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی میدڵستەیتی ئەمریکا، کە تایبەتن بە دیارکردنی ستاندارد و متمانەبەخشینی پەروەردەیی بە دامەزراوە ئەکادیمی و پەروەردەییەکانی هەرێمی کوردستان، واژۆ کران.
 
ئامانجی دروستبوونی دەستەی متمانەبەخشینی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان بەهێزکردنی کواڵیتی و چاکسازییە لە ناوەندە پەروەردەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خۆگونجاندنە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
 
د. هونەر عیسا، سکرتێری گشتیی دەستەی متمانەبەخشینی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئامانجی دامەزراندنی ئەوەیە کە هەندێک پێوەر دروستبکات بۆ کواڵیتی خوێندن، لە قوتابخانەکان و زانکۆکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو هەر چاکسازییەک دەکرێت لەگەڵ ژینگەی کوردستان بگونجێت، ئەمەش پێویستی بە ستاندارد و پێوەری نێودەوڵەتییە، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەستەیە دابمەزرێنێت."
 
سکرتێری گشتیی دەستەکە دەشڵێت، "مەبەستەکەش هەر ئەوە نییە کە زانکۆکان یان دامەزراوە پەروەردەییەکان بتوانێت پێوەرەکان جێبەجێ بکات، بەڵکو بۆ دروستکردنی کولتوورێکیشە کە پێی دەگوترێت کولتووری شەفافییەت، کولتووری بەرپرسیارێتی و باشتربوونی بەردەوام."
 
لەم رێوەڕەسمە دوو یاداشت واژۆ کران، یەکێکیان تایبەت بوو بە خوێندنی باڵا، واتە بۆ زانکۆ و ئەو دامەزراوە حکومییانەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانن، ئەوی دیکەش بۆ قوتابخانە حکومییەکان، ئەمەش یەکەمین جارە ئەم ناوەندە ئەمریکییە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتێک واژۆ بکات، کە پێشتر زیاتر لەگەڵ دامەزراوە تایبەتییەکان کاریان کردووە.
 
هێزەر پێرفێدی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی میدڵستەیت بۆ خوێندنی باڵا گوتی، "ئەمە دەرفەتێکی مەزنە بۆ کۆمیسیۆنەکەمان لە میدڵ ستەیت بۆ خوێندنی باڵا و بۆ جەختکردنەوە لەسەر پابەندیمان بە متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی. ئێمە ئەو کارە لەگەڵ دەستەی متمانەبەخشینی کوردستان دەکەین، پابەندین بە هەموو بنەماکانی کۆمیسیۆنەکەمان، وەکو دڵنیایی کواڵیتی، نوێکردنەوە و پشتیوانیکردن لە گۆڕانکاری و خوێندکاران، تاوەکو باشترین خزمەتی هەرێمی کوردستان بکات."
 
کریستن تابت، سەرۆکی دامەزراوەی میدڵستەیت رایگەیاند، "هێندەی بزانم، ئەمە یەکەمین هاوبەشییە لەو جۆرە بکرێت، واتە کۆمیسیۆنی قوتابخانەکانی میدڵ ستەیت لەگەڵ دامەزراوەیەکی حکومەت هاوبەشی بکات، تاوەکو پرۆتۆکۆڵی پێدانی متمانە دابمەزرێنن بۆ قوتابخانەکانی حکومی، پێشتر ئەوەمان نەکردووە، ئێمە پرۆگرامەکانمان بە باشترین شێوە پێشکێش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، تاوەکو بتواین هەر قوتابییەک کە لە قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنێت، باشترین کواڵیتیی خوێندنی هەبێت وەکو قوتابخانە تایبەتەکان."
 
یاداشتەکەی نێوان دەستەی متمانەبەخشینی پەروەردەیی هەرێمی کوردستان و میدڵستەیتی ئەمریکی بۆ ماوەی 5 ساڵە، ئەم هاوبەشییەش بۆ ئەوەیە، ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی حکومی لە هەرێمی کوردستان بۆ باشترین ئاست بەرزبکرێنەوە و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانیان تێدا جێبەجێ بکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوودانی لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ بەریتانیا.

عێراق و بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر بازرگانی، ئاسایش و کۆچبەران دەکەن

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە هاوتا عێراقییەکەی، محەممەد شیاع سوودانی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بازرگانی، ئاسایش و کۆچبەران. بەغدا سەردانەکە بە "سەردەمێکی نوێ" ی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناودەبات.