لە واشنتن یادی نەورۆز کرایەوە؛ بە جەستە لە ئەمریکا و بە دڵ لە کوردستان

دوێنێ کاژێر 11:13
دیار کوردە @diyarkurda
دووەم ساڵە لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، یادی نەورۆز دەکرێتەوە.
دووەم ساڵە لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، یادی نەورۆز دەکرێتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رێورەسمی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، کورد، ئەمریکی و خەڵکی وڵاتانی دیکەش تێیدا کۆبوونەوە و لەگەڵ خوێندکارە کوردەکان یادی نەورۆزیان کردەوە. بەشێک لە ئەمریکییەکان بە جۆش و خرۆشەوە جلی کوردیان پۆشیووە و بەشداربوون.
 
لارا، خوێندکاری زانکۆیە و لەبارەی یادکردنەوەی نەورۆز لە ئەمریکا باس لەوە دەکات، "'هەستم زۆر خۆشە، لەبەرئەوەی، زۆر کەم ساڵ هەیە لە ئەمریکا بتوانم یادی نەورۆز بکەمەوە، زۆرجار تەنیا جلی کوردی لەبەردەکەین و لە ماڵەوە لەگەڵ دایک و باوکم وێنە دەگرین، بەڵام ئەمساڵ هاتم بۆ ئێرە، بۆیەش هەستێکی خۆشم هەیە و دڵم خۆشە کە ئەمساڵ دەتوانم یادی بکەمەوە، جاران لە کوردستان زۆر بەخۆشی یادمان دەکردەوە و دەچووین بۆ مامەیارە، بەڵام لێرە مامەیارەی لێنییە''
 
زنایدا رۆو، خوێندکارێکی زانکۆیە و خۆی کورد نییە، بەڵام هاوڕێ کوردەکەی بانگهێشتی کردووە و دەڵێت، "'زۆر خۆشە لێرەم، شەڕەفێکی گەورەیە کە هاوڕێکەم بانگهێشتی کردووم و هاتم بۆ ئێرە، جلی کوردیم پۆشیووە، چونکە ئەو بانگهێشتی کردم، ویستم بە جلوبەرگێکی گونجاو لەگەڵ کوردەکان یادی نەورۆز بکەمەوە، زۆر چێژم لە زانیارییەکان لەبارەی نەورۆزەوە بینی، لێرە کاتێکی خۆشم هەیە.''
 
ئەمە دووەم ساڵە لە زانکۆی ئەمریکی لەسەریەک یادی نەورۆز دەکرێتەوە و نوخبەی کوردی دیاسپۆراش بەشداری تێدا دەکات، بێجگە لە پێشکێشکردنی خواردن و میوزیکی کوردی، هاوکات، ئامادەبووانیش بە مێژووی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ئاشنا دەکرێن. 
 
نەورزۆی ئێرە وەک هی کوردستان نییە، بەڵام یادکردنەوەی ئەم جەژنە لە ئەمریکا و  لە دوورە وڵاتی، خۆشییەکی دیکەی بە کوردی دیاسپۆرا بەخشیووە.
 
هاوژین عەبدولرەحمان، خوێندکاری ماستەرە و باس لەوە دەکات، "کە لە کوردستان چوویە دەرەوە، قورسە بتوانی وەک کوردستان لەگەڵ خۆشەویستانت یادی بکەیەوە، بەڵام لێرە لەگەڵ دکتۆر یەریڤان لە زانکۆی ئەمریکی، دوو ساڵە هەوڵدەدەین کوردەکان کۆبکەینەوە، لە کەش و هەوایەکی کوردانە و خۆش، بەشێوەیەکی تایبەت و بە خواردنی کوردەواری  یادی ئەم بۆنەیە بکەینەوە''
 
شڤان گۆیانی، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆیە و لەبارەی یادکردنەوەی نەورۆز لە دەرەوەی کوردستان دەڵێت، "پێش هەموو شتێک ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە، کە وەک خوێندکارێک لەم زانکۆیە یادی نەورۆز لێرە دەکەینەوە، هاوڕێ ئەمریکی و نا ئەمریکییەکانیشمان هاتوون، ئەوان دەبینن کە مانای نەورۆز چییە و بۆ کوردستان بۆچی گرنگە، بۆیە زۆر خۆشحاڵین، حەزمان دەکرد لە کوردستان باین، بەڵام ئەمساڵ لێرە نەورۆزمان کرد.''
 
ساڵانە لە ئەمریکا لە چەند شار و ویلایەتێکی جیاواز یادی نەورۆز دەکرێتەوە و بێجگە لە کورد، گەلانی دیکەش هەن وەک فارس، ئەفغانی و ئازەربایجانی یادی ئەو جەژنە دەکەنەوە، بڕیاریشە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز ئەمساڵ لە 6ـی نیسان لە ناشڤێل، کە بە کوردستانی بچووک ناسراوە، بەڕێوەبچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز لە کۆڵن

وێنە و ڤیدیۆ.. ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن

ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کۆڵن دەچنە سەر ستەیج و گۆرانی بۆ بەشدارانی ئاهەنگەکە دەڵێن، لەوانە: شڤان پەروەر، هانی موجتەهیدی، ئەیوب عەلی و نازدار جزیری.