22-03-2020
23:29
کەسێکی 18 ساڵان لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
کەسێکی 18 ساڵان لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ملیۆنێک و 500 هەزار کەس پێویستە خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ 12 هەفتە.
بۆ یەکەمجار زۆربەی دووکان و یانە شەوانەکان لە کۆتایی هەفتەدا داخران تاوەکو خەڵکی کۆنەبنەوە و قەرەباڵخی دروستنەکەن.
22:14
10 کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 64 کەس بەرزبووەوە
20:58
تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 340 هەزار کەسی تێپەڕاند
تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 340 هەزار کەسی تێپەڕاند
ژمارەی تووشبووان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەفتەی رابردووەوە 10 هێندە زیادیکردووە.
ویلایەتی نیویۆرک زۆرترین تووشبووی لەو وڵاتە تێدایە، لە 24 کاژێری رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کەس تۆمارکراون و 58 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
20:43
مێرکل: نابێت لەدەرەوە لە دوو کەس زیاتر پێکەوە بووەستن
مێرکل: نابێت لەدەرەوە لە دوو کەس زیاتر پێکەوە بووەستن
20:28
لە بەریتانیا 48 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا پێنج هەزار و 683 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وێنە؛ AFP
20:15
651 کەسی دیکە لە ئیتاڵیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
651 کەسی دیکە لە ئیتاڵیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
17:40
بەرپرسانی نیویۆرک هۆشداری دەدەن: مانگی نیسان دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت
بەرپرسانی نیویۆرک هۆشداری دەدەن: مانگی نیسان دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت
17:27
توركيا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە
توركيا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە
16:56
کۆسۆڤۆ یەکەم گیانلەدەستدانی بە هۆی کۆرۆنا راگەیاند
کۆسۆڤۆ یەکەم گیانلەدەستدانی بە هۆی کۆرۆنا راگەیاند
16:45
لە ئیتاڵیا لە رۆژێکدا نزیکەی 800 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
لە ئیتاڵیا لە رۆژێکدا نزیکەی 800 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
16:14
بەشیر حەداد: پێویستە پشکی کوردستان لە هاوکاریی تەندروستی بدرێ
بەشیر حەداد: پێویستە پشکی کوردستان لە هاوکاریی تەندروستی بدرێ
زیاتر بخوێنەوە
15:46
عێراق بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ و راگرتنی دەوام درێژ دەکاتەوە
عێراق بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ و راگرتنی دەوام درێژ دەکاتەوە
14:37
تیمێکی پزیشکیی چین بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاریی سربیا دەکەن
تیمێکی پزیشکیی چین بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاریی سربیا دەکەن
14:27
14:20
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
13:12
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین
12:23
لە کەتەلۆنیا دانیشتووانی گوندێک خۆیان دەمامک بۆ خۆیان دروست دەکەن
لە کەتەلۆنیا دانیشتووانی گوندێک خۆیان دەمامک بۆ خۆیان دروست دەکەن
11:46
کوبا تیمێکی پزیشکی بۆ رووبەربوونەوەی کۆرۆنا رەوانەی ئیتاڵیا دەکات
کوبا تیمێکی پزیشکی بۆ رووبەربوونەوەی کۆرۆنا رەوانەی ئیتاڵیا دەکات
08:58
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: رۆژانی سەختمان لە پێشن و دەبێت ئامادەبین
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ئیسپانیا زیاد دەکات
08:49
بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە هیندستان باری نائاسایی راگەیێندرا
شەقامێکی چۆڵی نیودەلهی پایتەختی هیندستان
08:49
رووداو-هەولێر
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 300 هەزار کەسی تێپەڕاند، نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووەکان چاکبوونەتەوەو 13064 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 308227 لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، 95826 تووشبوو چاکبوونەتەوەو 13064 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئێستا زۆرترین تووشبوو بە کۆرۆنا، واتە ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە ئیتاڵیایە کە ژمارەیان دەگاتە 42681 کەس، لە دوای ئیتاڵیاش ئەمریکا لە پلەی دووەم دێت کە تاوەکو ئێستا لەم وڵاتە 26333 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چاکنەبوونەتەوە.
چین ئەو شوێنەی بۆیەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ بڵاوبووەوە، ئێستا تەنیا 5353 تووشبووی لێیە و تاوەکو ئێستا 72440 کەس چاکبوونەتەوە.
لەماوەی 24 کاژێری رابردووشدا، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووەو بەهەزاران کەسی دیکە تووسی ڤایرۆسەکە بوونە.