دوای کشانەوەی بایدن دیموکراتەکان بە متمانەوە دەڵێن 'دەیبەینەوە'

30-08-2024
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی دوو مانگی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەدوای کشانەوەی بایدن و بەڕێوەچوونی کۆنگرەی دیموکراتەکان لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، گەرموگوڕییەک لای دیموکراتەکان دروستبووە، بە جۆرێک بەشێکی زۆریان بە متمانەیەکی بەرزەوە دەڵێن، "لە کۆمارییەکان دەبەینەوە."
 
ئێستا کامالا هاریس و تیم واڵز، بەربژێری دیموکراتەکانن بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسیش بەربژێری کۆمارییەکانن.
 
ئانتۆنیۆ ڤێلارایگۆسا، بەربژێرە بۆ حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''دەبێت بەیەکەوە کۆببینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگە قورسانەی رووبەڕووی گەلەمان بوونەتەوە، هاوارکردن بە سەر یەکدیدا و ناو و ناتۆرە لەیەکنان چارەسەر نییە، بۆیە پێویستمان بە کەسێکە کە بتوانێت رێکمان بخات بەرامبەر بەو پرسە گەورانە، پرسەکانی وەک فراوانکردنی چاودێریی تەندروستی بۆ خەڵکێکی زیاتر، پرسی باشترکردنی ئابووری بۆ خەڵکێکی زیاتر، هەروەها پرسەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و یاسای بەکارهێنانی چەک."
 
هەروەها گوتی، "هیواو و چاوەڕوانی من لەم هەڵبژاردنە ئەوەیە دیموکراتەکان دەیبەنەوە.''
 
دوای کشانەوەی جۆ بایدن، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 21ـی تەممووز، تاوەکو ئێستا چەندین راپرسی لەبارەی دەنگدەرانی ترەمپ و هاریس ئەنجامدراون، لە رۆژەکانی سەرەتادا ترەمپ لە پێشەوەبوو، بەڵام لە رۆژەکانی دواتر وردە وردە هاریس دەنگەکانی زیادیان کرد و پێش ترەمپ کەوتەوە.
 
د. شاکر گەرگەری، لێکۆڵینڤانە لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتن، بە رووداوی گوت، نابێت بەربژێرەکان بە تەنیا پشت بە ئەنجامی راپرسییەکان ببەستن، چونکە هەندێک جار ئەو راپرسییانە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر لایەنگرەکانیان دەبێت، وەک چۆن لە 2016 بەسەر هیلاری کلینتن، بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ دا هات.
 
د. شاکر گەرگەری ئەوەشی گوت کە "هاریس بەتەنیا جیاوازیی دەنگەکانی لەگەڵ ترەمپ پڕنەکردووەتەوە، بەڵکو لە رووی بەخشینی داراییشەوە پێشی کەوتووەتەوە، کە نزیکەی نیو ملیار دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەڵام ترەمپ تائێستا چارەکە ملیارێکی کۆکردووەتەوە، هەموو ئەمانەش هۆکاری کاریگەر دەبن لەسەر هەڵبژاردن."
 
هەفتانە ئەنجامی چەندین راپرسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڵاودەکرێنەوە، بەڵام بۆ بەربژێرەکان گرنگ نییە لەسەر ئاستی ئەمریکا چەند لە پێشن، بەڵکو بۆ ئەوان لە کۆی 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا، بەتەنیا ئەنجامی پێنج بۆ حەوت ویلایەت گرنگن کە بە ویلایەتی خۆڵەمێشی ناسراون و دەنگەکان تێیدا جێگیر نین. 
 
بەپێی دوایین ئەنجامەکانی راپرسیش کە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە، کامالا هاریس بەشێوەیەکی گشتی 49٪ـی دەنگەکان و دۆناڵد ترەمپیش 45٪ـی دەنگەکان دەباتەوە.
 
لەو پێنج ویلایەتەش کە بە ویلایەتی یەکلاکەرەوە ناسراون، لە هەردوو ویلایەتی پێنسلڤانیا و ئاریزۆنا دەنگیان یەکسانە، لە ویلایەتی میشگن و یسکۆن کامالا هاریس لە پێشە بە بردنەوەی 49٪ـی دەنگەکان و ترەمپ 48٪. لە ویلایەتی جۆرجیاش دۆناڵد ترەمپ بە بردنەوەی 49٪ـی دەنگەکان لە پێش هاریس دێت کە 48٪ـی دەنگەکانی راپرسییەکەی پێدراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا