پێنتاگۆن بۆ رووداو: ئەمریکا پابەندە بە هەرێمی کوردستانێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران

13-06-2023
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن ئەمریکا رێبەر ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان، پێنتاگۆن دووپاتی لە هاوبەشی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و ئەمریکا پابەندە بە هەرێمی کوردستانێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران. 
 
فیلیپ ڤێنتورا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی دووشەممە (بەرەبەیانی سێشەممە، 13-6-2023 بە کاتی کوردستان) بە رووداوی راگەیاند، ''لە 12ـی  حوەزیران، د. سلێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پێنتاگۆن لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پابەندی هاوبەشی ئەمریکای لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوئاهەنگی سێپتێمبەری 2022ـدا هاتووە، دووپاتکردەوە''.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە رووداویشی راگەیاند، ''یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی لە پابەندی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی ئاسایش، سەقامگیر و خۆشگوزەران وەک بەشێک لە عێراقی فێدراڵ کردەوە''.
 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر بانگهێشتنامەی حکومەتی عێراق لە عێراقدا ماونەتەوە بۆ راوێژپێدان و یارمەتیدانی هێزەکانیان و لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، تاوەکو دڵنیابن لە تێکشکاندنی داعش بەیەکجاری. 
 
گوتەکانی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتن، "کۆمەڵێک دیدارمان کرد و سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کۆبووینەوە".
 
وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداویشی راگەیاند ''باس لە ریفرۆم لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە کرا، کە پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەی لەو کابینەیە بەدەستهاتووە. لە ماوەیەکی زۆر کورت، زۆربەی ئەو خاڵانەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا واژۆکراون، بەشێکی زۆری ئەو بابەتانە دەستکەوتیان هەبووە و پێشکەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.