ئەمریکا: پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لە نزیکترین دەرفەتدا

28-06-2023
دیار کوردە @diyarkurda
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت: نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە کاری لەگەڵ هەموو لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئێمەش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکەین.
 
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، رایگەیاند "ئێمە، دەزانین کە سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆدان لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی، هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە بەغدا، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت".
 
بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختی کردەوە لەوەی "ئێمە (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا) پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین دەرفەتدا دەکەین". گوتیشی "هەڵبژاردن هێمایەکی دیاری دیموکراسی و میکانزمێکی سەرەکیشە کە لەڕێگەیەوە خەڵک دەتوانن نوێنەرەکانیان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکەنەوە".
 
رۆژی پێنجشەممە 15-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەولێریان كرد. 
 
لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یونامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون. نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.