کۆمیسیاری رێکخراوی ئونروا بۆ رووداو: بە بڕیارێکی کۆنگرێس یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ غەززە وەستاون

25-09-2024
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن UNGA 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیاری گشتیی رێکخراوی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە رێگەی رووداوەوە رایگەیاند، ئەوان بۆ غەززە پێویستیان بە 80 ملیۆن دۆلار هەیە و ئێستا پارەی بەردەستیان کەمبووەتەوە. گوتیشی، بەهۆی بڕیارێکی کۆنگرێس، یارمەتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ غەززە سڕکراون.
 
رۆژی چوارشەممە 25-09-2024 فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری گشتیی رێکخراوی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە غەززە کاردەکات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویستیمان بە 80 ملیۆن دۆلارە. هێشتا پارەی پێویستمان نییە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانە بکەین کە لەسەرمانە."
 
لەبارەی ئەوەی کام وڵات پارە بە ئونروا دەدات، لازارینی گوتی: "بەخشەرە سەرەکییەکانمان زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و رۆژئاوان، هەروەها جیهانی عەرەبی و ئەم ساڵ چەند وڵاتێکی باشووری گۆی زەویش یارمەتییان داین. بە بڕیاری کۆنگرێس، یارمەتییەکانی ئەمریکا تاوەکو ئاداری 2025 وەستاون، هیوادارم دوای مانگی ئادار دەست بە ناردنی پارە بکەنەوە. ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە [ـی ئەمریکا] لە پەیوەندیی بەردەوامداین، بەڵام ئێستا ئەوان بەهۆی بڕیارەکەی کۆنگرێسەوە دەستیان بەستراوە."
 
کۆمیسیارەکەی ئونروا ئەوەشی روونکردەوە کە: "پێموایە ئەو جەنگە بۆ هەموو لایەک ئاڵۆزە و ئێستا غەززە یەکێکە لە خراپترین شوێنی جیهانە بۆ کارمەندانی رێکخراوە مرۆییەکان؛ بەڵام سەرەڕای ئەوانە هاوکارەکانمان لە کارەکانی خۆیان بەردەوام بوون و ئێمەش لە هەڵمەتی کوتانی دژە ئیفلیجی سەرکەوتوو بووین، توانیمان دەستمان بگاتە 95٪ـی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمترە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کاتێک خواست هەبێت، دەتوانین جیاوازی دروستبکەین."
 
ئونروا UNRWA ئاژانسێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەرکی یارمەتیدان و هاوکاریی پەنابەرە فەلەستینییەکانە. لە ساڵی 1949ـوە ئاژانسەکە کار دەکات و تاوەکو ئێستا بە ملیۆنان کەس یارمەتییان لێ وەرگرتوون.
 
رۆژی 11-09-2024 لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی ناوچەی نوسەیرات لە نێوەڕاستی غەززە، 18 کەس کوژران کە شەشیان کارمەندی ئونروا بوون. رێکخراوی ئۆنروا، لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی شەش کارمەندەکەی پشتڕاستکردەوە و بە خوێناویترین رۆژی رێکخراوەکەی هەژمار کرد لەوەتەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا، باسی لە ‌هێرشەکەی سەر قوتابخانەکە کرد و رایگەیاند، دەبێت سنوورێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دابنرێت کە بە گوتەی لازارینی، تائێستا لانیکەم 220 کارمەندی ئەو رێکخراوە لە غەززە کوژراون. 
 
دەقی قسەکانی فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری گشتیی رێکخراوی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
 
پێویستیمان بە 80 ملیۆن دۆلارە. هێشتا پارەی پێویستمان نییە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانە بکەین کە لەسەرمانە. بەخشەرە سەرەکییەکانمان زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و رۆژئاوان، هەروەها جیهانی عەرەبی و ئەم ساڵ چەند وڵاتێکی باشووری گۆی زەویش یارمەتییان داین. بە بڕیاری کۆنگرێس، یارمەتییەکانی ئەمریکا تاوەکو ئاداری 2025 وەستاون، هیوادارم دوای مانگی ئادار دەست بە ناردنی پارە بکەنەوە. ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە [ـی ئەمریکا] لە پەیوەندیی بەردەوامداین، بەڵام ئێستا ئەوان بەهۆی بڕیارەکەی کۆنگرێسەوە دەستیان بەستراوەتەوە. پێموایە ئەو جەنگە بۆ هەموو لایەک ئاڵۆزە و ئێستا غەززە یەکێکە لە خراپترین شوێنی جیهانە بۆ کارمەندانی رێکخراوە مرۆییەکان؛ بەڵام سەرەڕای ئەوانە هاوکارەکانمان لە کارەکانی خۆیان بەردەوام بوون و ئێمەش لە هەڵمەتی کوتانی دژە ئیفلیجی سەرکەوتوو بووین، توانیمان دەستمان بگاتە 95٪ـی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمترە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کاتێک خواست هەبێت، دەتوانین جیاوازی دروستبکەین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەگەڵ گەیشتنی زریانەکە، شەپۆلی بەهێزی دەریا بەر کەناراوەکانی فلۆدیدا دەکەون. وێنە: AFP

زریانی هێلین هەڕەشە لە فلۆریدای ئەمریکا دەکات

ناوەندنی نیشتیمانی زریانەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، زریانی هێلین ئێستا گەیشتووەتە ئاستی سێیەم لە پلەبەندی بەهێزیی زریانەکان و هۆشداریشیدا خێرایی با گەیشتووەتە 120 میل لە کاژێرێکدا.