بەهۆی تەقینی گازەوە لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
پێنج کەسی دیکە بریندارن
پێنج کەسی دیکە بریندارن
زیاتر لە 10 رۆژە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام پەیوەستە بە کاتی دابەشکردنی مووچەوە، نەخۆشەکانیش بێزارن لەوە کە بێنە بەردەم نەخۆشخانەکان و بە دەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەلار - باوەنوور چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا کە سێیان خوشک بوون.
هەزار و 365 خوێندکاری بەیانیان و ئێواران لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجامدا؛ بەشێکیان قسەیان بۆ رووداو کرد و نیگەران بوون لەوەی کاری دڵخوازی خۆیان دەستنەکەوێت.
دانیشتووانی رەسەنی چوار گوندی سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان بەڵام بە بیانووی ئەوەی گوندەکانیان چۆڵکراون، تۆمارنەکران.
خێزانێک لە 19-11-2024 لە کەلارەوە چوونەتە خانەقین لە ماڵی خزم و کەسوکاریان ماونەتەوە بەڵام بژمێرەکانی سەرژمێری چوونەتە لایان و گوتوویانە کە تۆمار نەکرێن. رووداو بەدواداچوونی کرد و کێشەکەیان چارەسەرکرا و سەرجەمیان تۆمار کران
لە کەشێکی پاییزەدا لەسەر خاکی باوک و باپیرانیان خواردن ئامادە دەکەن، ئەوان کەسوکارن و بۆ سەرژمێری گەڕاونەتەوە گوندەکەی خۆیان؛ گوندی نارێن لە شارۆچکەی قەرەتەپەی خانەقین، بەڵام لە تۆماری سەرژمێریدا تەنیا 24 ماڵ لە گوندەکەدا تۆمارکراون.
زرنگ سەعدون، بەڕێوبەری لقی سلێمانیی فاستلینک تێلیکۆم دەڵێت: "هەستاوین بە تەرخانکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەم باخچە جوانە، بە رووبەری 900 مەتر دووجا بۆ بەردەم کۆلێژی زانست لە زانکۆی گەرمیان. لەسەر راسپاردە و فەرمانی بەڕێوەبەری ژینگەیی گەرمیان وەک بەشێک لە پرۆژەی لەبری سەوزکردن، بەسوپاسێکی زۆرەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان بەشی ئەندازە هەستاون بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ئێمە وەک کۆمپانیای فاستلینک ئەمە یەکێکە لە پرۆژەکانمان کە دروستکردنی باخچەیە."
مامۆستا هەوار داودی لە دوای هێرشەکانی 16 ئۆکتۆبەر، ماڵی دایکی لە خورماتوو تەقێندرایەوە و خانووەکەی خۆیشی تاڵانکرا، هەر لەو کاتەوە لە کەلار نیشتەجێن و نەگەڕاونەتەوە ئەو شارە، بەڵام لە گەمارۆسازیدا خۆیان لە خورماتوو تۆمارکردووە و رۆژی سەرژمێری دەگەڕێنەوە شارەکەیان.
هەرچەندە کاتی زەوی کێڵان و تۆوکردن هاتووە، بەڵام جووتیاری کورد لە خورماتوو دەستی ناچێتە زەوییەکەی، ترسی هەیە لە بارەگایەکی نوێی حەشدی شەعبی کە هاتووەتە گوندەکەیان.
تازە بووک و زاوایەکی لوبنانی کە بڕیار بوو بەبۆنەی هاوژینییان ئاهەنگێکی گەورە بگێڕن، بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لوبنان، لەجیاتی ئاهەنگ و مانگی هەنگوینی سەریان لە گوندی موبارەکی خانەقین دەرهێناوە
ساڵ بە ساڵ نەخشەی دیموگرافیی شاری مەندەلی لەبەرچاوی عومەر عەلی دەگۆڕێت؛ تادێت دانیشتوانی کورد چۆڵی دەکەن و عەرەب شوێنیان دەگرنەوە.
بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دانیشتووانی شارەکە بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنن. پڕۆژەکە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە راگیراوە. ئەوە لەکاتێکدایە دەربەندیخان خاوەنی دوو بەنداوی گەورەیە.
رووناک محەممەد تەمەنی 51 ساڵە، لە سلێمانییەوە لەگەڵ کوڕ و کچەکانی چووەتە فێستیڤاڵی پاییزەی دەربەندیخان و شفتە، یاپراخ و شیرینی دەفرۆشن؛ جگە لە فێستیڤاڵەکان، لە ماڵەوەش کارە دەستییەکان و خواردنەکانیان دەفرۆشن
رۆژانە نزیکەی 100 هەزار زیارەتکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە لە دەروازەی مونزرییەی خانەقینەوە دێنە نێو خاکی باشووری کوردستان. لە خانەقین رۆژانە سێ ژەمە خواردن و خواردنەوە بۆ هەزاران زیارەتکار ئامادە دەکرێت.
نزیکەی پێنج رۆژە رێگە نادرێت ئاسن لە پارێزگای سەلاحەدینەوە ببرێتە کفری، بەو هۆیەشەوە شۆفێر و خاوەنەکانی گۆڕەپانی ئاسن لە کفری رێگەی نێوان کفری - خورماتوویان داخست
ماوەی چوار رۆژە ماسییەکانی بەنداوی باوەشاسوار سەر ئاو دەکەون. بەرپرسان دەڵێن ئاوەکە ژەهراوی کراوە و ماسییەکان مرداربوونە، بڕی ژەهرەکەش پێدەچیت زۆر بێت، چونکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و کێشمەکێشمی لایەنەکانی شیعە و سوننەی ئەو پارێزگایە، شەوی 1ی ئاب بە بەشداریی 13 ئەندامی ئەنجوومەن لە بەغدا، پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلایی کرایەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری گوندی چنارە لە نزیک دەربەندیخان کەوتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە، "تائێستاش ئاگرەکە لانیکەم 10 دۆنم زەویی سووتاندووە."
چیرۆکی خەمناکی کوشتنی کچێکی 9 ساڵ لەژێر ئەشکەنجە. باوکی بە هاوکاریی ژنی دووەمی بە ماسیحە لێی داوە، چای گەرمی پێدا رژاندووە و لەسەربان و لەبەر تیشکی خۆر بەستوویەتیەوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە.
ئەبوبەکر جەوهەر لەدوای رووخانی رژێمی سەدامەوە یەکەم خێزان بووە کە لە کوڵەجۆی کفری نیشتەجێ بووە، لەدوای ئەویش نزیکەی 50 خێزانی دیکە گەڕاونەتەوە. پێش 2014 هیچ ماڵی عەرەبی تێدا نەبووە، بەڵام ئێستا زۆرینەی دانیشتووانی عەرەبن
ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 9:23 بەیانی لە پێش ماڵی خۆیان لە گەڕەکی جووتیاران لە کەلار، چەند چرکەیەک لە دوای ئەوەی خۆی و یاوەرەکانی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبن، ئۆتۆمبی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەتەقێتەوە و سکرتێر و شۆفێرەکەی بریندار دەبن.
شەوی 12ی تەممووز مامۆستا سامان ئەحمەدی تەمەن 44 ساڵ، کە دانیشتووی دەربەندیخانە، لەگەڵ پێنج هاوڕێی دیکەی کە سیانیان لە سلێمانییەوە هاتبوون، بە مەبەستی بەسەربردنی کات، چوونە بانقۆین لەسەر بەنداوی دەربەندیخان، کاژێر 10:30 خوولەکی شەو مامۆستا سامان بۆ مەلەکردن چووە نێو بەنداوەکە و خنکا
"چووە ئاو بۆ منداڵەکانی بهێنێت"
لە بەشێکی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، خانەقین و ئیدارەی راپەڕین دەرزی دژەگزاز نەماوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار دەڵێت: 60 دەرزیی دژەگزازمان هەبوو لە 10 رۆژدا بەکارهێنراون.
کەمێک لەمەوبەر، لە سنووری قەزای کفری، منداڵێکی 12 ساڵ لە تراکتۆرەکەی باوکی دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
ئەحمەد خوداد 10 ساڵە تووشی شێرپەنجەی مێشک بووە و هاوژینەکەشی 12 ساڵە شێرپەنجەی مەمکی هەیە؛ جگە لە تێچوو و ئازار و چارەسەری بەردەوام، دووریی رێگەی کەلار - سلێمانییش بووەتە بارگرانییەکی دیکەی پرۆسەی چاکبوونەوەیان
خەڵکی دەربەندیخان لەسەر دەریاچەیەک ئاون، بەڵام بەشێکی بەرچاو لە خەڵکەکەی بە دەبە ئاوی خواردنەوە دەبەنەوە
موراد زەنگە کەسایەتییەکی سوننە مەزهەب بوو لە خانەقین، بەڵام بووە بە سەیدی حسێنییەی بچووکی خانەقین، رۆژی جەژن لە ماڵەوە لەگەڵ سوننەکان و رۆژی دواتریش جەژنی لەگەڵ شیعەکان کردووە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکدا لە ئاوی رووباری سیروان لە گەرمیان، خنکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزای کەلار، دوو کرێکار لەکاتی کاردا کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-06-2024 دوو کرێکار بەر تەزووی کارەبا کەوتوون و یەکێکیان بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە
مەحموود عەبدولقادر تەمەنی 70 ساڵە و زیاتر لە 30 ساڵە لە شارۆچکەی باوەنوور قەسابە؛ 15 رۆژە لەگەڵ هەموو قەسابەکانی دیکەی باوەنوور بەهۆی داخرانی کوشتارگەکەیانەوە ئاژەڵ سەرنابڕن
پێشمەرگەیەکی خانەنشینی هێزەکانی 70 دوای ئەوەی پێی گوتراوە "مووچەت پێنادرێت،" چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و دەڵێت، کرێچییە و دوو مانگە نە کرێی خانووی داوە و نە کرێی موەلیدە
بەیانیی رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیران بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە سنووری کفری شوانێک گیانی لەدەستدا و دوو هاونیشتمانیی دیکەشی بریندار کرد
لە سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گەنجێکی 14 ساڵ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: "لە گوندی گۆڕی ئەسپ-ی سەر بە ناحیەی شێخ تەویلی قەزای کەلار، شەش برا لەسەر کێشەی زەویوزار بووەتە شەڕیان و یەکێکیان کوژراوە و دووانی دیکە بریندارن."
حوسێن عەباس لە خانەقینی باشووری کوردستان، تەمەنی 40 ساڵە و ژوورێکی پڕ لە کاسێتی ڤیدیۆیی هەیە. کۆنترین کاسێتی ڤیدیۆیی کە لەلای خۆی پاراستوویەتی بۆ ساڵی 1922 دەگەڕێتەوە.
لەناو شاری کەلار لەنزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
36 چرا بۆ یادی 36 ساڵەی ئەنفال داگیرسێندران و چەند شانۆییەک لەنێو قەڵای نووگرە سەلمان نمایشکران.
ئەکرەم بۆ ئەوە بووەتە سەرۆکی کۆمەڵە تاوەکو داکۆکی لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بکات. کۆمەڵەکەیان مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و بەردەوام چالاکییان هەیە، ماوەی چوار ساڵیشە ئامادەکاریی چوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ نووگرەسەلمان لە ئەستۆ دەگرن.
یاسای نوێی دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق رێگەى پێدەدات بەشێک لە بودجەکەى رانەگەیێنێت؛ بۆ ئەو پرسانەشى پەیوەستن بە هەرێمى کوردستانەوە، دەبێت هاوئاهەنگى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى بکات
ئەمڕۆ رۆژی پەرستارانە و پەرستارانی هەرێمی کوردستان داواکارییان هەیە
لە گەرمیان بەهۆی دانەمەزراندنیان کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی، بایکۆتی کاریان کردووە، پەرستارێکیش دەڵێت: ''زیاتر لە پێنج ساڵە خۆبەخشین و ئومێدی دامەزراندن و بوون بە گرێبەستیشمان نییە''.
ئەو شوێنەی کە لە گەرمیان وەکو کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرا و دەستی بەسەردا گیرا، سەرەتا بەناوی پەلەوەرخانە کرایەوە و دواتر کرایە کارگەی سابوون و شامپۆ.
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەشێکی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری داپۆشیوە.
گۆمی دەستکردی بێستانە لە شارۆچکەی شێخ تەویل لە گەرمیان، بەهۆی لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە. گۆمەکە لە ساڵی 2017 دروستکراوە و یەکەمجارە سەرڕێژ ببێت
محەممەد کامەران لە 42 هەفتەیی (واتە بە 10 مانگ و نیوی) لەدایکبووە. پێش لەدایکبوونی پزیشکەکان بە دایکییان گوتووە، "تەندروستیی جێگیرە و هیچ کێشەی نییە،" بەڵام گوێچکەکانی دروست نەبوون و دڵیشی لەلای راستەوەیە، دوای 28 رۆژ مانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکدا، شەوی رابردوو دەوروبەری کاژێر 09:00 گیانی لەدەستدا
لە گەرمیان لە ترسی باران و تەرزە پێشوەختە دەست بە دوورینەوەی گەنم دەکرێت. سایلۆی دەڤەرەکەش ئامادە نییە پێش کاتی دیاریکراو گەنمەکەیان لێوەربگرێت.
دەریایەک لە زبڵ و پلاستیک لەنێو بەنداوی دەربەندیخان کۆبووەتەوە. بە جۆرێک تەنیا لە دوو رۆژدا 75 تۆن زبڵ و پلاستیک دەرهێنراوە.
کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی کەلار داوای دامەزراندن دەکەن و ژمارەیەک لەو کارمەندانە 12 ساڵە بە خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستییەکان کاردەکەن، کارمەندێکیش دەڵێت: ''نە دادەمەزرێین و نە دەشکرێین بە گرێبەست''.
بەنداوی حەمرین لە پارێزگای دیالە بووژاوەتەوە. بەنداوەکە پێنج ساڵە بەهۆی بێ ئاوییەوە ئاستی ئاوەکەی دابەزیبوو بۆ 300 ملیۆن مەتر سێجا، کە توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە
رۆژانە لە حوسێنییەی گەورە لە کاژێر 04:30 قورئان دەخوێنرێت تاوەکو نزیکەی بانگی ئێوارە بەردەوام دەبن، پێش 10 خولەک لە بانگی ئێوارە، بڵندگۆی حوسێنییەکە کە تایبەتە بە موسڵمانانی شیعەمەزهەب دەکوژێنرێتەوە و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی سوننەمەزهەبەکان قورئان لێدەرێت.
شەپۆلی ئەم دواییەی باران خەریکە قەیسەریی کۆنی کفری بە تەواوی دەڕووخێنێت، کە ناوەندێکی بازرگانیی مێژووییە و شوێنەوارێکی ناسراوە
بەنداوی دێوانە لە ساڵی 2022 دروست کراوە، ئێستا ئاوەڕۆی پێنج گەڕەکی دەربەندیخان دەرژێنە نێو بەنداوەکە و رەنگ و بۆنی ئاوە سازگارەکەی گۆڕیوە.
رۆژی هەینی کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە گەڕەکی شەهیدان لە کەلار و ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی گیانی لەدەستدا
دوای ئەوەی دەنگۆی رووخاندنی دیوەخانی هۆزی تیلەکۆییەکان لە گەرمیان بڵاوبووەوە، سەرۆکی هۆزەکە دەنگۆکە رەتی دەکاتەوە و دەڵێت، "راست نییە".
بەپێ ئاماری وەبەرهێنانی گەرمیان، 23 هەزار خانوو، شوقە و ڤێلا لە کەلار دروست دەکرێن و نرخی خانووەکان 70 هەزار دۆلارە، نرخی ڤێلاکانیش 150 هەزار دۆلار تاوەکو 300 هەزار دۆلارە.
ناکۆکیی نێوان سوننە و شیعە لەو پارێزگا زۆرینە سوننەیە، دانیشتووانی هەراسان کردووە. ئەوان چاوەڕێی ئیدارەی نوێ و دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ و خزمەتگوزارین.
پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە
سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا مینی پاس - کیا بارهەڵگر، لەسەر رێگەی کەلار - مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرکە و پێنج سەرنشین بریندار بوون، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار."
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە، خۆی کێشاوە بە راگری شەقامێکدا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە دەربەندیخان کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات زیادیکردووە و لە چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە 300 کەس قەزاکەیان جێهێشتووە. پیاوێک خێزانەکەی لە پێنج ئەندام پێکدێت و بەنیازن خانووەکەیان بفرۆشن و بچنە بەریتانیا، دەڵێت، برایەکی لەوێیە و دەچێتە لای ئەو
بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەکانیانەوە، کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بایکۆتی دەوامیان کرد
برای بچووک و ئامۆزای ئەو دوو شوانەی نیوەڕۆی دووشەممە رفێندران، بە تەنیا لە ماڵەوە ماوەتەوە؛ خەڵکی گوندی خەشامنەیە لە خورماتوو، دایک و باوکی بۆ هەواڵی کوڕەکەیان رۆیشتوونەتە لای پۆلیسی خورماتوو
بەشێک لە شۆفێران لە دەروازەی پەروێزخان دوو رۆژە مانیان گرتووە، بەرپرسانی ئێران پێی گوتوون، دەبێت گاز لە ئێران بکڕن، لیتری بە 485 دینار، لە کاتێکدا لە بەری کوردستان لیتری بە 520 دینارە
تۆمەتبارێک لە سنووری گەرمیان بە نارنجۆك و تەقەکردن هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی پۆلیس و دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار دەکات
هاونیشتمانییانی ناوچە جێناکۆکەکان لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بە "گڕوتینەوە" بەشدارییان لە دەنگداندا کرد بۆ سەرخستی لایەنە کوردستانییەکان و بەرزکردنەوەی دەنگی کورد لەو ناوچانە، ئێستا کە هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە ئەوان دەڵێن، ئەوان کاری خۆیان کردووە و ئێستا کاتی ئەوەیە خزمەت بکرێن.
ئەم ساڵ لە خورماتوو 15 هەزار و 700 گەنج، بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تەنیا 13 هەزاریان کارتی دەنگدانیانه وەرگرتووەتەوە.
لە مەندەلی کورد بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردن دەکات
کاژێر 03:00ی پاشنیوەڕۆی سێشەممە، لەدوای راهێنانی پیشەیی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ بەشە نێوخۆییەکەی، ئۆتۆمبێلێک لە ژیرۆ تەها، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانیی دا و گیانی لەدەستدا. دایکی و کەسوکاری لە گەرمیان بە گریانەوە پێشوازییان لە تەرمەکەی کرد
عوسمان محەممەد جووتیارێکی گوندی دەورەی گەرمیانە، لەگەڵ براکانی ساڵانە 150 دۆنم زەوی لە گوندەکەیان دەکەن بە چەڵتووک. بەڕێوەبەری پاراستنی خۆراک لە کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، داوایان لە عێراق کردووە قەرەبووی زیانەکانی ساڵی رابردووی جووتیاران بکەنەوە، بەڵام تائێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە
ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی پاش ئەوەی دەگاتە عیمرانییە، بۆمبێکی چێندراو پێیدا دەتەقێنەوە و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات. پاش کۆبوونەوەی خەڵکی ناوچەکە لە رووداوەکە دەسترێژی گولـلەیان لێدەکرێت ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا.
مامۆستایانی گەرمیان لە بازگەی قەڵا لە کوڵەجۆی گەرمیان، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە رێگریان لێکرا، بچنە بەغدا بۆ خۆپێشاندان، مامۆستایەک کە 22 کەس ئەندامی خێزانەکەی ئەنفالە دەڵێ "بەناچاری بەسەر خوێنی ئەنفال و شەهیدەکانمان دەڕۆین بۆ داواکردنی قوتی ژیانمان.''
بە مەقام و گۆرانی و هەڵپەڕکێ، دوێنی چوارەمین دیداری هونەری و ئاشتی لە کفری دەستیپێکرد، بەڵگەفیلمێک لەبارەی مێژووی قەزاکەوە نمایشکرا و ژمارەیەک هونەرمەند و مەقامبێژی کفری بە مەقامەکانی قەتار، خاوکەر و تەفلیس(مەقامێکە تایبەتە بە کفری) بەشدارییان لە دیدارەکە کرد.
قوربانییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان زۆرن، بە تایبەت لە ئیدارەی گەرمیان، رووداو چیرۆکی چەند قوربانییەک دەگێڕێتەوە، کە یەکێکیان لەدوای حەوت مانگ لە هاوسەگیریکردن لە شەوێکی زستان تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە قاچەکانی لەدەست دەدات.
لە گەرمیان چوارەمین فێستیڤاڵی بازاڕ بەڕێوەدەچێت، زۆرینەی ئەوانەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارییان کردووە کارە دەستییەکانیان نمایش کردووە، دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن.
جووتیاران کێشەی ساخکردنەوەی بەرهەمەکەیان لە بازاڕدا هەیە.
لایەنە کوردییەکان لە خورماتوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەرت و ناڕێکن، لە نێو کورددا هیچ هاوپەیمانیێتییەک پێکنەهاتووە، هەر لایەنێکی کوردستانی لەگەڵ لیستێکی عەرەبیدا هاوپەیمانیی کردووە؛ پارتی لەگەڵ لیستی حەسمی عەرەبی و یەکێتیش لەگەڵ لیستی جەماهیر وەتەنی.
بەشێک لە گوندەکانی سنووری گەرمیان بەهۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاویان، بە تانکەر ئاو بۆ خۆیان دابین دەکەن. خەلەف 70 ساڵە لە گوندی بنەکەی خەپە کوێری گەرمیان دەژی و وەکو خۆی دەڵێت، نزیکەی 50 ساڵە بە تانکەر لە گوندەکانی چواردەورەوە ئاو دابین دەکەن
لەنیا ئازاد کچێکی دانیشتووی کفرییە، دوو ساڵە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، بەڵام دانەمەزراوە؛ بۆ دەستکەوتنی کار، بەشداریی خوولێکی کاری رستن و چنینی کردووە و دەڵێت، "ئێستا کارێکم بە رستن و چنین هەیە، دەمەوێت لە داهاتوودا پەرە بە کارەکەم بدەم."
بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی لە گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەمەودوا بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت، پێویستە هاونیشتمانییان کارتی بانکی لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە گەرمیان لە باوک و کچێکی دا، کچەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و باوکیشی ئەم بەیانییەوە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا. ئەمە بەگوێرەی هاتووچۆی گەرمیان بۆ رووداو.
جارێ دەوام دەستی پێنەکردووە، مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی گەرمیان خێوەتی بایکۆتییان هەڵدا، بڕیارییاندا نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن. داواکاری سەرەکییان دامەزراندنیانە.
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند، بایکۆتی نەخۆشخانەکانیان کردووە، ئەم کارەش نیگەرانیی لای هاونیشتمانییان دروست کردووە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە گەرمیان، چیرۆکی نەخۆشێک بۆ رووداو دەگێڕێتەوە کە نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت وایکردووە، چاوەکانی بینایی لەدەستبدات و دەڵێت، ئەوە "زۆر کاریگەری لەسەرم هەبووە."
لە کەلار خاوەنی کارگەیەک نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات و دیارنامێنێت. یەکێک لەو کەسانەی کە بە گوتەی خۆی فریودراوە، باس لەوە دەکات کە دوو مانگ پێش ئێستا ملیۆنێک و 600 هەزار دیناری داوە بەو کەسە بۆئەوەی کەوانتەر و ژووری نووستنی بۆ دروستبکات، بەڵام ئێستا شوێنی کارەکەی داخراوە و خاوەنەکەشی دیارنییە
رەحیم ساڵح، تەمەن 65 ساڵ، باوکی چوار منداڵە و دەڵێت، "منداڵێکم نەخۆش بوو، پێویستی بە نەشتەرگەری بوو، خێرخواز پارەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ داوە." نەخۆشخانەی گشتی کەلار پێش بایکۆتی کارمەندان نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بەڵام بۆ چارەسەری خۆی دەڵێت، ئەگەر بشمرێت ناڕواتە نەخۆشخانەی تایبەت و پارەی نییە
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندن لە خانەقین، بەبێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەرگای پۆلەکان کرایەوە. لە یەکێک لە قوتابخانەکان ساڵی رابردوو 15 قوتابیی پۆلی 1ی سەرەتایی هەبوون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا دوو قوتابی هەن. بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەڵێت، بێ مووچەیی و بایکۆتی مامۆستاکان هۆکار بوون بۆئەوەی هاونیشتمانییان منداڵەکانیان نەنێرن بۆ خوێندنی کوردی
حاجی شێرکۆ حەمەئەمین، تەمەنی 63 ساڵە، لە شەوی رابردووەوە نەخۆشە، بەهۆی ئازار لە سک و دڵی چووە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام هەر زوو لە دەرگەی نەخۆشخانەکە گەڕاوەتەوە، پۆلیسەکان پێیان گوتووە، "پزیشکەکان نایەنە دەوام."
کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان لە ئەرکدا و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکدا کوژرا؛ ئەو خاوەنی پێنج منداڵە، سێ رۆژ بوو لە دەوام بوو و دوو رۆژی مابوو بگەڕێتەوە نێو منداڵەکانی، بەڵام منداڵەکانی لەجیاتی شادبوونەوە بە باوەشی باوکیان، تەرمەکەیان بۆ هێنانەوە
ئیحسان بابان، بەڕێوبەری چاکسازی هەرێم دەڵێت، "تیمێکی هەندەسیمان هێناوە لەگەڵ خۆمان بۆ ئەوەی ئەم بینایە نۆژەن بکەینەوە و گەورەی بکەینەوە. ئێستا نزیکە 400 بۆ 500 سزادراو لە سلێمانین، دەمانەوێت قورسی رێگەی کەلار - سلێمانی کە بەرێگەی مەرگ ناسراوە لەسەر کەسوکاریان کەم بکەینەوە."
زیارەتکارانی شیعە 10 رۆژە لە دەروازەی مونزیریەی خانەقینەوە دێنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە دەچنە کەربەلا و نەجەف. بەشێک لەوانەش کە زیارەتیان تەواو کردووە، دەگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
سامان مەحموود تەمەنی 43 ساڵە و دوو رۆژە لە نەخۆشخانەی قەڵایە لە کەلار، تووشی نەخۆشییەک بووە کە سەرەتا بە رشانەوە نیشانەکانی لێدەرکەوتووە؛ ئەو تەندروستیی جێگیرە، بەڵام بێهێزە و توانای هەستانەوەی نییە
زیارەتکارانی شیعەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بۆ گەیشتن بە کەربەلا و نەجەف بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاس، هەندێکیشان بە پایسکیل و بە پێ بەڕێکەوتوون
رۆژی 28ی ئاب لە شارۆچکەی بوهروزی پارێزگای دیالە برایەک لە دووکانێکدا برایەکی خۆی کوشت؛ خەڵکی گەڕەکەکە بەشێکیان لەکاتی رووداوەکەدا لەوێ بوون و هێشتا شۆکی رووداوەکە بەری نەداون
سەفەر بارامی کوردی کرماشانە و کارمەندی شارەوانییە لە تاران، لەگەڵ شەش هاوڕێی کورد و فارسی وەکو خزمەتێک بۆ ئیمام حوسێن 10 رۆژە خۆبەخشانە دەروازەی مونزریەیان خاوێن کردووەتەوە هەتا زیارەتکاران ژینگەیەکی خاوێنیان هەبێت. ئێستاش بەرەو ئەرکە سەرکەییەکەیان هەنگاو دەنێن کە چوون بۆ کەربەلایە
سێ ماتۆڕسکیل کە پێنج چەکداری لەسەر بووە، لە ناوچەی بەیات لە سنووری خورماتوو بە ئاراستەی غەرە و پەڵکانە رۆشتوون و لە کامێرای چاودێریی سوپای عێراقەوە بینراون، لەلایەن دوو فڕۆکەوە بۆردوومان کراون.
کرێکارێکی کارگەی خشت لە خانەقین، لەناو ئەو کورەی کاری تێدا دەکات پلەی گەرما 700 پلەی سیلیزییە و لە دەرەوەی کورەکەش 48 پلەیە؛ دەڵێت، لە ماڵەوە کارەبا و خزمەتگوزارییش کەمە
نۆ پڕۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قەزای کفری دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە، کە ئەم پڕۆژانە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بووژاندنەوەی ئابووری لە قەزکە
غەزعەلی جەمیل، تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە دوو ساڵییەوە لە کفری نیشتەجێیە، رۆژانە لە چێشتخانەیەک لە کفری کار دەکات و باوکی دوو هاوژینی هەیە؛ 15 برا و خوشکن و دەڵێت، "هەر لێرە ژن دەهێنم"
هیوا رەشیدی تەمەن 24 ساڵ کە دەرچووی بەشی شوێنەوارییە و دانیشتووی کفرییە، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان پێنج رۆژە لە خۆپێشاندانی بەشێک لە خەڵکی شارەکەدا بەشدارە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە. داواکاریی هیوا و خۆپێشاندەران، هەلی کار و خزمەتگوزارییە بۆ شارەکەیان.
لەگەڵ ئەوەی پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەشێک لە هانیشتمانییان هەر بەردەوامن لە خواردنەوەی چا. بەشێک لە هاونیشتمانییانی خانەقین پێیانوایە خواردنەوەی چا رێگرە لە ئارەقکردنەوە و پلەی گەرمیی لەش رێکدەخات. هاونیشتمانییەکیش دەڵێت، خانەقین لە بەسرە گەمترە.
لە خانەقین خێرخوازێک 15 خانووی بۆ ژنانی کەمدەرامەت دروستکردووە و بە تیروپشک بەسەریاندا دابەشی کردووە. نیدا حەیدەر نیڤشکانە و یەکێکە لەو 15 ژنەی خانوویان وەرگرتووە و دەڵێت "ئیشەڵڵا 15 خێزانی دیکە نەجاتیان دەبێت."
دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس کە بە ئاراستەی قەزای کەلار لە رێگەدا بوون، لەناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسور بەیەکیاندا کێشا
حەوت رۆژە گردبوونەوەی مامۆستایانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و بەشێکی مامۆستاکان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی دیالە خێوەتیان هەڵداوە، داواکاریی مامۆستاکان ئەوەیە؛ مووچەکانیان بخرێتە سەر حکومەتی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان پێویستی بە سێ ملیار و 521 ملیۆن دینارە بۆ ئەوەی کارەبا بۆ هەموو گوندەکانی سنووری گەرمیان دابین بکات.
جووتیارانی گەرمیان لە سایلۆ هەموو گەنمەکەیان لێوەرناگیرێت. محەممەد عەلی جووتیارێکی گەرمیانە و بەرهەمی ئەمساڵی 250 تۆن گەنمە، بەڵام لە سایلۆی کەلار تەنیا نزیکەی حەوت تۆنی لێ وەردەگیرێت و دەڵێت، دڵیان خۆشبوو ئەمساڵ هەموو گەنمەکەیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام هەموو گەنمەکە کەوتووە و وەرناگیرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ملیار دینار قەرزداری کۆمپانیاکەیە و لەبەر نەبوونیی پارەی نەختینە، ناتوانێت پارەی کۆمپانیاکە بدات.