وردەکاریی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی گەرمیان لەگەڵ سێ تۆمەتبار؛ 'بە نارنجۆک هێرشمان کرایەسەر'

25-12-2023
هونەر حەمید
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک دەچنە سەر ماڵێک لە گوندی ساڵح ئاغای کەلار، بەڵام بە گوتەی پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارەکە لەگەڵ دوو برایدا بە نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەریان بەهۆیەوە سێ پۆلیس بریندار بوون، کەسوکاری تۆمەتبارەکانیش هێرشکردنە سەر هێزەکانی پۆلیس رەتدەکەنەوە. 
 
نازەنین عەلی دایکی ئەو سێ تۆمەتبارەیە بە گریانەوە چیرۆکی رووداوەکە دەگێڕێتەوە باس لەوە دەکات لە کاتی خەودا بووە، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەریان. 
 
دایکی ئەو تۆمەتبارانە بە رووداوی گوت، "کە هاتنە سەرمان دواتر کامێرا[ـی چاودێری]کانیان شکاند و رۆیشتن، دواتر کۆمەڵێکی دیکە هاتن، جلوبەرگی جیاوازییان لەبەربوو، ئەگەر [کوڕەکانم] تاوانباریش بن دەبێت بە شێوازی خۆی دەستگیربکرێن، بۆچی تەقە لە ئێمە دەکەن، [باوکیان] دووجار جەڵتە لێی داوە، خۆشم نەخۆشم دەستەکانم کارناکەن، هەموو ماڵەکەمیان خەسارکردووە من چیبکەم؟" 
 
رووداوەکە لە گوندی ساڵح ئاغای کەلار روویداوە، ئەو ماڵباتە لە باخێکی ئەو گوندەدا دەژین، بە گوتەی خۆیان کاتێک هێرشکراوەتە سەریان، پۆلیس تەقەی کردووە، کامێرای چاودێرییان شکاندووە و هاردەکەیان بردووە. 
 
سۆزان جەمیل، خووشکی تۆمەتبارەکانە و لە باسی رووداوەکەدا دەڵێت، "من لەگەڵ برایەکەم لەم شوێنە خەوتبووین، دایک و باوکیشم لە ژوورێکی دیکە براکەی دیکەشم لەو ژوورە، پێش ئەوەی بێنە ژوورەوە بلاجکتۆرەکەیان شکاندبوو لەگەڵ کامێراکەدا، ئەو دەرگەیەیان شکاند بە شەق، شوێن پێیان دیارە، پەلاماری ئەو برایەیان دام کە لەلای من نووستبوو، دواتر پەلاماری منیشیان دا و هاوارم کرد، براکەی دیکەم لە ژوورەکە هاتەدەرەوە حەپەسابوو بەو دیمەنە، کە بینی ئێمە لەو دۆخەداین پەلاماری دان، ئەوان چەکیان لەسەر سەری ئێمە دانابوو تاوەکو براکەم خۆی رادەستبکات."
 
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، 4 کەسی دیکە لەکاتی رۆیشتن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەو ماڵەدا بە نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان و رایانکردووە.
 
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مەفرەزەیەک لە بەشی نەهێشتنی تاوان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان بۆ شوێنی رووداوەکە رۆیشتوون، بەڵام هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیس و خۆیان رادەست نەکردووە، بە نارنجۆک کڵاشینکۆف و دەمانجە رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و پۆلیسێکمان برینداربووە." 
 
ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بران، تەمەنیان 30 ، 24 , 19 ساڵن، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، 5 کەس لە خانوەکە دابوون تۆمەتبارن بە بریندارکردنی سێ کارمەندییان. 
 
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و ئێستا پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنی دوو برای تۆمەتبارەکە و دوو کەسی دیکەن کە دەڵێن، لەکاتی چوونیان بۆسەر ماڵەکە، رووبەڕوویان بوونەتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.