لە گەرمیان سەنتەری تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە نییە و بۆ کردنەوەی ملیارێک دینار پێویستە

29-06-2024
هونەر حەمید
بەپێی ئەو داتایانەی دەست رووداو کەوتوون، ئێستا زیاتر لە 81 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون
بەپێی ئەو داتایانەی دەست رووداو کەوتوون، ئێستا زیاتر لە 81 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون
A+ A-
 
رووداو - کەلار

ئەحمەد خوداد 10 ساڵە تووشی شێرپەنجەی مێشک بووە و هاوژینەکەشی 12 ساڵە شێرپەنجەی مەمکی هەیە؛ جگە لە تێچوو و ئازار و چارەسەری بەردەوام، دووریی رێگەی کەلار - سلێمانییش بووەتە بارگرانییەکی دیکەی پرۆسەی چاکبوونەوەیان.
 
ئەحمەد خوداد، تووشبووی شێرپەنجە دەڵێت، "رۆشتنە سلێمانیمان زۆر زەحمەتە، هەتا دەچینە ئەوێ بێتاقەتمان دەکات، مەناعەمان دادەبەزێت، جاری وا هەیە ئەشیعەی تەنوریمان هەیە، دەبێت لەپێش بانگی بەیانی بڕۆین تاوەکو سەرەمان بێت."
 
رێکخراوێکی خێرخوازی لە گەرمیان بۆ کارئاسانی و یارمەتیی تووشبووانی شێرپەنجە، دوای دڵنیابوون لە نەخۆشییەکە، مانگانە هاوکاریی ماددییان پێشکێش دەکات.
 
دڵنیا جیهاد، ئەندامی رێکخراوی زریان تایبەت بە شێرپەنجە دەڵێت، "هاوکاریی ماددیی تووشبووانی شێرپەنجە دەکەین لە سنوورەکە و هۆشیاری دەدەین سەبارەت بە نەخۆشییەکە، هەوڵمان داوە لقێکی نەخۆشخانەی هیوا بهێنینە ئێرە، بۆ ئەوانەی دەچنە سلێمانی رێگەی دووریان بۆ نزیک بکرێتەوە."
 
بۆئەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە شێرپەنجە لە کەلار بکرێتەوە، پێویستی بە نزیکەی یەک ملیار دینارە.
 
حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، "پێویستمان بە ئامێری مۆمۆگرافیکە، پێویستمان بە کارمەند و چەند ئامێرکێکی دیکەیە. لیژنەیەک پێکهێندراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، چەند پانێڵێکیشی لەسەر کراوە، بە دڵنیاییەوە سوودێکی زۆری بۆ گەرمیان دەبێت."
 
بەپێی ئەو داتایانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ئێستا زیاتر لە 81 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، بە شێوەیەک کە تەنیا لە ساڵی 2023دا 9 هەزار و 911 تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. دیلمان ئازاد - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ ''وەرەقەی پۆلیس'' لەنێو فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان نییە و بە هەڵە بەکارهاتووە

لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بابەتگەلێکی هەستیار باسکران؛ باس باسی خێزانێکە کە خانمەکە گرفتی لە باسکی هەبووە و دکتۆر هونەری پێشکێشکاریش پشکنینی بۆ کردووە، بینیویەتی کە باسکی بەهۆی زەبرێکەوە وایلێهاتووە؛ ئەو منداڵەی لەگەڵیان بووە نهێنییەکی ئاشکراکردووە.