کۆمپانیای فاستلینک تێلیکۆم باخچەیەک بۆ کۆلێژی زانستی زانکۆی گەرمیان دروست دەکات

04-11-2024
هونەر حەمید
دیمەنێکی کۆلێژی زانستی زانکۆی گەرمیان.
دیمەنێکی کۆلێژی زانستی زانکۆی گەرمیان.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 14 ساڵ لە دروستکردنی زانکۆی گەرمیان کۆلیژی زانستی زانکۆیەکە بووە خاوەن باخچە. بەو بۆنەیەوەش قوتابییان شیرینی دابەش دەکەن و پێی دڵخۆشن. 
 
کۆمپانیای فاستلینک تێلیکۆم بە تێچووی 15 ملیۆن دینار و بە هاوکاریی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لە ماوەی دوو مانگدا باخچەکەیان تەواوکردووە.
 
زرنگ سەعدون، بەڕێوبەری لقی سلێمانیی فاستلینک تێلیکۆم دەڵێت: "هەستاوین بە تەرخانکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەم باخچە جوانە، بە رووبەری 900 مەتر دووجا بۆ بەردەم کۆلێژی زانست لە زانکۆی گەرمیان. لەسەر راسپاردە و فەرمانی بەڕێوەبەری ژینگەیی گەرمیان وەک بەشێک لە پرۆژەی لەبری سەوزکردن، بەسوپاسێکی زۆرەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان بەشی ئەندازە هەستاون بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ئێمە وەک کۆمپانیای فاستلینک ئەمە یەکێکە لە پرۆژەکانمان کە دروستکردنی باخچەیە."
 
کەمپی زانکۆی گەرمیان لە ساڵی 2010 لە سەر رووبەری 900 دۆنم زەوی دروستکراوە؛ لە 7 کۆلێژ و دوو بەشی سەربەخۆ پێکدێت. 
 
دەشتی عەلی، بەڕێوبەری راگەیاندی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: "سوپاس بۆ کۆمپانیای فاستلینک. بەهەماهەنگیی ژینگەی گەرمیان توانیان بەژداربن لە سەوزکردنی بەشێک لە کەمپی زانکۆی گەرمیان لە کەلار لە گەڕەکی بەردەسوور. دیارە کەمپەکەمان لەسەر رووبەری 900 دۆنم زەوی دروستکراوە. پێویستی زۆری بە سەوزایی و پارکە. دیارە بەشێکی کراوە، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنی ترە بۆ ئەوەی هاوکارمان بن لە سەوزکردنی کەمپی زانکۆ بۆ ئەوەی خوێندکاران و مامۆستایان سوودی لێببین. دیمەنێکی جوانیش بە زانکۆی گەرمیان دەبەخشێت." 
 
کۆمپانیای فاستلینک تێلیکۆم ئەم ساڵ سێ پرۆژەی ژینگەیی لە پارێزگای سلێمانی تەواوکردووە؛ ئەوانیش سەوزکردنی رێگەی عەرەب - سەیدسادق بەدرێژایی 22 کیلۆمەتر و دروستکردنی دوو باخچە بۆ زانکۆی گەرمیان و هەڵەبجە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.