دەروازەی مونزریە لە خانەقین: 320 هەزار زیارەتکاری شیعە لە دەروازەکەوە هاتوون

02-09-2023
هونەر حەمید
زیارەتکارانی شیعە لە دەروازەی مونزریە. وێنە: رووداو
زیارەتکارانی شیعە لە دەروازەی مونزریە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - خانەقین

زیارەتکارانی شیعە 10 رۆژە لە دەروازەی مونزیریەی خانەقینەوە دێنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە دەچنە کەربەلا و نەجەف. بەشێک لەوانەش کە زیارەتیان تەواو کردووە، دەگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
 
ژنێکی زیارەتکار دەڵێت، "لە مەشهەدەوە بەرەو سنووری خوسرەوی هاتووم، هەڵبەت چونکە بە فڕۆکە هاتم، زوو گەیشتم، بەڵام دەمەوێت لێرەوە راستەوخۆ بچم بۆ کازمەین. لەبارەی ئەوەی پرسیت چەندە پارەم پێیە، هەر ئەوەندەم پێیە کە هەندێک دیاری بۆ منداڵەکانم بکڕم، ئەمە جگە لە کرێی هاتووچۆ."
 
زیارەتکارێکی دیکەش ئاماژەی بەوە کرد، "10 ملیۆن تمەن خەرجیمان دەبێت، تاوەکو گەیشتینە سنوور، لە سنووریش کە تێپەڕبووین، عێراقییەکان لەگەڵمان باش بوون، زۆر سوپاسیان دەکەین." ژنێکی دیکەش گوتی، "12 کاژێر بە رێگاوە بووین، ناچار بووین شەو لە رێگادا بخەوین، ئەمڕۆ بەیانی زوو بەڕێکەوتین. ئێستاش شوێنێکی نزیک سامەڕایە و دەمانەوێت بچین بۆ ئەوێ."
 
ساڵی رابردوو لە دەروازی مونزییەوە بە 60 کۆمپیوتەر مۆری هاتنە نێو هەرێمی کوردستان لە پاسپۆرتی زیارەتکاران دەدرا، بەڵام لەبەر زۆریی زیارەتکاران ئەمساڵ بۆ ئاسانکاری بە 90 کۆمپیوتەر کارەکان رایی دەکرێن.
 
لیوا شێرکۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەروازەی مونزرییە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا 320 هەزار زیارەتکاری شیعە لە دەروازەی مونزرییەوە هاتوونەتە ژوورەوە، ئامادەکاری کراوە بۆ زیارەتکاران، پاس لە رێگەی حکومەتی عێراق و پاسی تایبەت و حەشدی شەعبی ئامادە کراون بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران."
 
هەرچەندە ئێران پێشتر عێراقی لەوە ئاگادار کردبووەوە کە یەک ملیۆن زیارەتکار لە رێی مونزرییەوە دێنە ژوورەوە، بەڵام عێراق ئامادەکارییەکانی وەکو پێویست بۆ نەکردوون.
 
گوتەبێژی لیژنەی چلەی ئیمام حوسێن دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 700 هەزار زیارەتکاری شیعە گەیشتوونەتە عێراق، لەو ژمارەیەش تەنها 500 هەزاریان زیارەتیان نەکردووە، لیژنەکە داوا دەکات ئەوانەی زیارەتی نەجەف و کەربەلایان کردووە بگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.