رووداو - گەرمیان
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-06-2024 دوو کرێکار بەر تەزووی کارەبا کەوتوون و یەکێکیان بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە رووداوی راگەیاند، "ئەم بەیانییە دوو کرێکار بە برینداری هێندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، کە لەکاتی کارکردندا لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی تابلۆ سیتی لە کەلاری نوێ تەزووی کارەبا لێی داون."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گوتیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان کە تەمەنی 22 ساڵە، گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ