رووداو دیجیتاڵ
شەوی چوارشەممە، 19ـی ئادار، لە ناوچەى پەلکانە چوار چەکدارى داعش کەوتنە بۆسەیەکى سوپای عێراقەوە و دوو چەکداریان کوژران، کە یەکێکیان خۆکوژ بوو.
هێزە عێراقییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە، کێوماڵی ئەو ناوچەیە دەکەن، بەڵام ئەو ناوچەیە بۆ شایی ئەمنییە و دەبوو بە هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بکرێتەوە.
مەردان چاوشین، بەرپرسی میحوەر قەرەتەپە - حەمرینی پێشمەرگە بە رووداوی گوت، "هەرچەندە لایەنە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەدەن بۆسەیان داناوە، بەڵام رووداو زانیویەتی چەکدارەکان سەرەتا لە کامێراکانی چاودێرییەوە بینراون".
رووداوەکە بەدیاریکراوى لەنێوان ناحیەى سەلمان بەگ و ناوچەى قوری چایی بووە، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتى پارێزگاى سەلاحەدین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ