بەرگریی شارستانی: ئەو شوێنەی بەنداوی دەربەندیخان کە مامۆستاکە تێیدا خنکا، مەلەوانی تێیدا قەدەخە بوو

14-07-2024
هونەر حەمید
گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا سامان. وێنە: رووداو
گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا سامان. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دەربەندیخان

شەوی 12ی تەممووز مامۆستا سامان ئەحمەدی تەمەن 44 ساڵ، کە دانیشتووی دەربەندیخانە، لەگەڵ پێنج هاوڕێی دیکەی کە سیانیان لە سلێمانییەوە هاتبوون، بە مەبەستی بەسەربردنی کات، چوونە بانقۆین لەسەر بەنداوی دەربەندیخان، کاژێر 10:30 خوولەکی شەو مامۆستا سامان بۆ مەلەکردن چووە نێو بەنداوەکە و خنکا.
 
زانا عەزیز، شایەتحاڵی رووداوەکە گوتی، "مەلەوانییەکەی زۆر باش نەبوو، بەو پێیەی هاوڕێی تەمەنی منداڵیمە و دەیناسم. قەدەر وا بووە بەو شەوە لەگەڵ ئەو هاوڕێیانە مەلەی کردووە، رەنگە هەر وای زانیبێت ئەو شوێنەی کە ئەو مەلەی تێدا کردووە تەنکە، کە سەرەتا تەنکە و دواتر قووڵ دەبێت."
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان و گەرمیان بەدوای تەرمەکەی دەگەڕێن، بەڵام بەهۆی قووڵیی ئاوەکەوە تەرمەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
 
کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان گوتی، "شوێنی قەدەخەکردنی مەلەوانییە. سەبارەت بەوەش کە ناتوانرێت تەرمەکە دەربهێندرێت، شوێنەکە نزیکەی 70 مەتر قووڵە، غەواسەکانیش ناتوانن زۆر بڕۆنە قووڵاییەوە."
 
لە قەزای دەربەندیخان هیچ ئامێرێکی پێویست نییە بۆ گەڕان بەدوای تەرم لەنێو قووڵایی بەنداوەکە.
 
سلێمان سەعید، قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی کە بڵێین کەرەستەی پێویستی، بەداخەوە نییە، چەندین جار داوامان کردووە و ئێستا داوامان کردووە بۆ ئەو جۆرە ئامێرانەی کە بۆ دۆزینەوەی تەرم بەکاربێت، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆمان کردووە و بڕیاریان داوە هەندێکیمان بۆ جێبەجێ بکەن."
 
مامۆستا سامان ئەحمەد خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.