کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە بینایەکی کەلار بەردەبێتەوە و گیان لەدەستدەدات

06-03-2025
هونەر حەمید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵ، ئەمڕۆ لەکاتی کرێکاری دا لە بینایەکی کەلار، بەردەبێتەوە و دواتر گیان لەدەستدەدات.
 
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کرێکارەکە بە برینداری هێنرایە نەخۆشخانەکەمان، بە گوتەی ئەوانەی لەگەڵیدا بوون؛ لەکاتی کارکردندا لە بینایەک کەوتووەتە خوارەوە."
 
دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکە، بە گوتەی رەفیق قادر "بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، کرێکارەکە گیانی لەدەستدا."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار هەروەها دەڵێ، "کرێکارەکە ناوی بەشیری عەزیزیە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی 1975ـە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە