رووداو دیجیتاڵ
سێ ماتۆڕسکیل کە پێنج چەکداری لەسەر بووە، لە ناوچەی بەیات لە سنووری خورماتوو بە ئاراستەی غەرە و پەڵکانە رۆشتوون و لە کامێرای چاودێریی سوپای عێراقەوە بینراون، لەلایەن دوو فڕۆکەوە بۆردوومان کراون.
محەممەد چەوری، جێگری فەرماندەی لیوای 144ـی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10:50 خولەکی شەوی سێشەممە 22-08-2023 دوو فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی ناوچەی غەرە و پەڵکانەیان کردووە، لە سنووری خوورماتوو "پێدەچێت" چەکداری داعشیان بینیبێت، بۆیە بۆردوومانەکە کراوە.
جێگری فەرماندەی لیوای 144ـی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، جموجوڵی داعش "زۆر کەم" بووەتەوە، لەو ناوچەیەدا جار جارە بە ماتۆڕسکیل دوو چەکداریان دەبینرێن و نامێنن.
محەممەد چەوری گوتیشی، گەرما کاریگەریی زۆری لەسەر جموجوڵەکانی داعش هەبووە کە زۆر بە کەمی دەردەکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ