گەنجێکی دەربەندیخان 58 رۆژە بێسەروشوێنە؛ 'رۆیشتە سلێمانی ئیدی نەگەڕایەوە'

21-10-2023
هونەر حەمید
گەنجێکی دەربەندیخان 58 رۆژە بێسەروشوێنە
گەنجێکی دەربەندیخان 58 رۆژە بێسەروشوێنە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاودێر ئەحمەدی تەمەن 36 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، نزیکەی دوو مانگە بە گەشتێک چووەتە سلێمانی بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و بێسەروشوێنە. دایکی بە گریانەوە بانگی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت، "ئەگەر گوێت لێمە وەڵامێکم بدەرەوە."
 
ئاودێر ئەحمەد ماوەی 12 ساڵ لە ئەوروپا ژیابوو، ساڵی رابردوو گەڕابووەوە کوردستان، بەڵام لە رۆژی 24-8-2023 بە گەشتێک دێتە سلێمانی لەدوای ئەو رۆژەوە نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و کەسوکارەکەشی سۆراخی نازانن. 
 
کەژاڵ مەحمود، دایکی ئاودێرە، نزیکەی 58 رۆژە کوڕەکەی نەبینیوە و فرمێسک لە چاوی نەبڕاوە، بە گریانەوە باسی کوڕەکەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "نە شەوم شەوە نە رۆژم رۆژە، ئۆقرەم لێبڕاوە بۆ کوڕەکەم، ئەگەر گوێت لێمە و ئاگات لە حاڵی ئێمەیە، وەڵامێکمان بدەرەوە بە هەرجۆرێک بێت، هەر داوای ئەوەت لێدەکەم بزانم هایتەکوێ، ئیتر هیچی دیکەم ناوێت." 
 
رەنجبەر برای ئاودێرە، ئەو دۆخە دەگێڕێتەوە کە بەهۆی دیارنەمانی براکەیەوە تووشی بوون، دەڵێت، "رۆشتووین بۆ ئاسایشی گشتی لە سلێمانی، پرسیارمان کردووە ئەم کوڕەمان دیار نییە، ئەمە ناو و ناونیشانەکەیەتی، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی پەیوەندییان لەگەڵیان هەیە، دەسەڵاتییان هەیە بەسەریان ئاگادارکردەوە، گوتیان ئەو کەسە نەگیراوە لای ئێمە نە زانیارییمان هەیە لەسەری."
 
ئەو خێزانە هەموویان بە خەمبارییەوە لە دوودڵیدان چاوەرێی هەواڵێکی کوڕەکەیانن. 
 
ئەحمەد حەمە فەرەج، باوکییەتی و داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت، ، هەوڵێکی دۆزینەوەی ئەم کوڕەمان بۆ بدەن، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگاکان و حکومەت دەکەم سۆراخێکی کوڕەکەم بکەن."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.