رووداو - خانەقین
زیارەتکارانی شیعەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بۆ گەیشتن بە کەربەلا و نەجەف بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاس، هەندێکیشان بە پایسکیل و بە پێ بەڕێکەوتوون.
رەشپۆشانی ئیمام حوسێن لە دەروازەی مونزریەی خانەقین بە لێشاو دێن، کە یەکێکە لە رێڕەوە سەرەکییەکانی زیارەتکارانی شیعە بۆ گەیشتن بە خوارووی عێراق.
زیارەتکارێک دەڵێت، "ئیمامی خۆشەویستم کە لە رێگەی ئایین و قورئان شەهید بوو تاوەکو رۆژی دوایی ناوی هەمیشە زیندووە. گیانمان بە قوربانی بێت، گیانمان بە قوربانی خۆی و منداڵەکانی بێت، بە قوربانی ئیمام زەمان بێت."
ئامادەکارییەکان لەو دەروازەی عێراق وەکو پێویست نییە، زبڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە، بەو هۆیەوە پارێزگاری دیالە سەرۆکی شارەوانیی خانەقینی لە کارەکەی دوورخستەوە.
لەپاڵ هەوڵەکانی حکومەت، بەشێک لە هاونیشتمانییانی خانەقینیش مەوکبیان لەنێو دەروازەکە داناوە، ئاو و خۆراک پێشکێشی زیارەتکاران دەکەن.
حکومەتی عێراق پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ شەش ملیۆن زیارەتکار لە هەموو جیهانەوە بچنە کەربەلا و نەجەف.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ