کوردستان
پێشمەرگەکە ناوی محەممەد خدرە و تەمەنی 50 ساڵە، دانیشتووی قەزای حاجیاوایە لە ئیدارەی راپەڕین.
رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکدا لە ئاوی رووباری سیروان لە گەرمیان، خنکا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشمەرگەکە ئەم دوانیوەڕۆیە لەکاتی ئەرکدا لە گوندی دەکە لەوبەری سیروان، پشووی وەرگرتووە و لەنێو رووباری سیروان مەلەی کردووە، لە ئاوەکەدا خنکاوە و تەرمەکەیشی لەلایەن هاوڕێکانییەوە دەرهێنراوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پێشمەرگەکە ناوی محەممەد خدرە و تەمەنی 50 ساڵە، دانیشتووی قەزای حاجیاوایە لە ئیدارەی راپەڕین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ