رووداو دیجیتاڵ
درەنگی شەوی رابردوو، دوو کەس بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمشەو لە گەڕەکەکانی گردەگۆزینە و کەلاری کۆن، سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک و گەنجێکی داوە، بەهۆیەوە هەردووکیان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گوتی، دۆخی تەندروستیی هەردوو بریندارەکە جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلان بکەن، ئەوەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خەڵک لە شارەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ