رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە رووداوی هاتووچۆ لەرێگەی کەلار-سلێمانی گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت "پێنج کەسی دیکە لەو رووداوە بریندار بوون".
موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئەمڕۆ (دووشەممە، 12-6-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نیو کاژێر پێش ئێستا، عەمید ئیدریس محەممەد مەولوود، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین بە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی تازەدێ گیانی لەدەستدا".
بەگوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە تەنیا نەبووە و پێنج کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە کە لە رووداوەکە برینداربوون.
موقەدەم سامان گوتی "ئەو پێنج کەسەی دیکە کە لە رووداوەکەدا بریندار بوون، ژنێک و چوار منداڵ بوون، دەگوترێت نایانناسێت و لە رێگە هەڵیگرتوون. یەکێک لە منداڵەکانیش بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە".
بەپێی زانیارییەکانی گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ئەو پێنج کەسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بوون و بریندارن ئەمانەن؛
نەخەم حوسێن عەلی لەدایکبووی ساڵی 1987
عەلی هادی لەدایکبووی ساڵی 2014
بەتوول هادی لەدایکبووی ساڵی 2017
عەلیا هادی لەدایکبووی ساڵی 2005
فاتمە هادی لەدایکبووی ساڵی 2006
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ