وردەکاریی کوشتنی کوڕێکی 14 ساڵ بەدەستی برایەکی لە دیالە

29-08-2023
هونەر حەمید
وێنەی ئەو گەنجەی کە کوژراوە
وێنەی ئەو گەنجەی کە کوژراوە
A+ A-
 
رووداو - دیالە

رۆژی 28ی ئاب لە شارۆچکەی بوهروزی پارێزگای دیالە برایەک لە دووکانێکدا برایەکی خۆی کوشت؛ خەڵکی گەڕەکەکە بەشێکیان لەکاتی رووداوەکەدا لەوێ بوون و هێشتا شۆکی رووداوەکە بەری نەداون.
 
شایەتحاڵێک دەڵێت، "ئەو کوڕە لای دایکی بوو. ئەو برایەشی کە لە خۆی گەورەترە لای باوکی بوو. نازانم رووداوەکە چۆن روویدا. لێرەوە هات و چووە ژوورەوە، کە چووە ژوورەوە کەس نەیتوانی رێگریی لێبکات، چونکە ئەوە برایەتی. چووە ژوورەوە و کوشتی."
 
ئەسیر محەممەد، تەمەن 14 ساڵ لە دووکانی نێرگەلە و جگەرە فرۆشتن، شاگرد بوو، لەلایەن براکەیەوە کە تەمەنی 24 ساڵە کوژرا؛ لەدوای رووداوەکەش بە کاژێرێک، براکەی دەستگیرکرا.
 
دراوسێ دووکانەکانی دەڵێن، ئەسیر کوڕێکی هیمن و لەسەرخۆ بوو. محەممەد عەلی، یەکێک لە دراوسێ دووکانەکانی ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ کێشەیەکی نەبوو، ناخۆشیی لەگەڵ کەسدا نەبووە. دەچووە سەر کار و دەگەڕایەوە. نازانم ئەوە چۆن روویدا."
 
عەقید هەیسەم شمەرى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و باوک و دایکی ئەسیر لەیەک جیابوونەتەوە و، ئەسیر لای دایکی و براکەشی لای باوکی ژیاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.