دوو بارهەڵگر لە بازگەیەکی کەلار خۆیان بەیەکدا دەکێشن

25-06-2023
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس کە بە ئاراستەی قەزای کەلار لە رێگەدا بوون، لەناو خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە بەردەسور بەیەکیاندا کێشا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-06-2023 سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری یەکەم گەنمی پێبووە و بە گوتەی شۆفێرەکە، "خەوی لێکەوتووە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگری دووەمدا کە هێلکەی پێبووە و دواتر خۆی کێشاوە بە بازگەکەدا."
 
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، "لە رووداوەکەدا جگە لە زیانی ماددی کە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، زیان بە بازگەکەش کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
 
بە گوتەی سامان عەلی، لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بە مەبەستی زانینی هۆکارەكەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.