لافاو لە گەرمیان.. مەترسیی لەسەر تەقینی گۆمێکی دەستکرد دروستکردووە و کارەبای چەند شوێنێکی بڕیوە

04-05-2024
هونەر حەمید
دوو وێنە زیانەکانی لافاو لە سنووری گەرمیان دەخەنەڕوو
دوو وێنە زیانەکانی لافاو لە سنووری گەرمیان دەخەنەڕوو
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

گۆمی دەستکردی بێستانە لە شارۆچکەی شێخ تەویل لە گەرمیان، بەهۆی لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە. گۆمەکە لە ساڵی 2017 دروستکراوە و یەکەمجارە سەرڕێژ ببێت.
 
مەحموود ئەحمەد، ئەنجوومەنی گوندی بێستانە گوتی، "بەنداوەکە تەواو نەبوو، ئەگەر ئەم بەنداوە تەواو ببوایە، ئاوای لێ نەدەهات. لە نیوەچڵ وازی لێهێنرا و مقاولەکە بەجێیهێشت."
 
یاسین مەحموود، دانیشتووی گوندی بێستانە دەڵێت، "ئەمە ئەوەندە ئاوی تێدا نییە، بەرد و شت لەناو بەنداوەکە کۆبووەتەوە، ئەگەر ئەوە نەبوایە سەڕێژی نەدەکرد و نەدەتەقی."
 
بەهۆی داخستنی رێڕەوی سەرڕێژبوونەکەیەوە، گۆمە دەستکردەکە مەترسیی تەقینی هەبوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە رێڕەوی سەرڕێژبوونەکەیان کردەوە.
 
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاودێریی گەرمیان دەڵێت، "ئەم پۆندە تەبعەن رێڕەوی سەرڕێژێکی هەی، ئەم سەرڕێژە لەلایەن جووتیارە بەڕێزەکانەوە بۆ چەند جارێک گرتوویانە، خۆمان یەک جار لامانداوە، خۆم تەنانەت دوو جار هاتووم بۆ ئێرە و ئاگاداریانم کردووەتەوە، کە ئەمە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام بەداخەوە یان بە قسەمانیان نەکردووە یان ئیهمال بوون، بەڵام خۆشبەختانە پۆندەکە هیچ زەرەری نییە وەکو جسمی پۆندەکە."
 
بەهۆی هاتنی لافاو و بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، بەشێک لە کەپرە گەشتیارییەکانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان و کەپرەکانی قەرەچەم لە باوەنوور ژێرئاو کەوتن.
 
بەڵێن سەباح، خاوەن کەپری گەشتیاری دەڵێت، "ئەوەتا ئێستا کە لە ڤیدیۆکاندا خۆتان رووماڵتان کردووە، زەرەر و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، زیاتر لە مەتر و نیوێک ئاو بەسەر پردەکانەوەیە."
 
تێکچوونی پردی نێوان بەشێک لە گوندەکان، گەنمی جووتیاران و رێگەی کەلار - دەربەندیخان، زیانەکانی باران و لافاون لە گەرمیان.
 
جگە لەو زەرەر و زیانانەی بەر هاونیشتمانیان و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتوون، بەهۆی کەوتنی ستوونی کارەباکان، کارەبای هەریەک لە شارۆچکەی باوەنوور و مەیدان و چەندین گوند بڕاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.