خاوەن کارگەیەک لە کەلار نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات و دیارنامێنێت

16-09-2023
هونەر حەمید
وێنەی کارگەکەی کەلار کە خاوەنەکەی نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە. وێنە: رووداو
وێنەی کارگەکەی کەلار کە خاوەنەکەی نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - کەلار

لە کەلار خاوەنی کارگەیەک نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات و دیارنامێنێت. یەکێک لەو کەسانەی کە بە گوتەی خۆی فریودراوە، باس لەوە دەکات کە دوو مانگ پێش ئێستا ملیۆنێک و 600 هەزار دیناری داوە بەو کەسە بۆئەوەی کەوانتەر و ژووری نووستنی بۆ دروستبکات، بەڵام ئێستا شوێنی کارەکەی داخراوە و خاوەنەکەشی دیارنییە.
 
ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن فریودراون، تائێستا گەیشتووەتە 100 کەس. یەکێکیان دەڵێت، "چووم بۆلای کۆمپانیا و کەوانتەرەکەم دا بەکردن. گوتی، بە 10 بۆ 15 رۆژ تەواو دەبێت، دوای ئەوە ویستمان بچینە ناو خانووەکەمان، ئێستا کەوانتەر تەواو نەبووە و نەڕۆشتووینەتە ناو خانووەکە. خۆم لە خانووی کرێدام، خاوەن خانووەکەش دەڵێت، تۆ گوتت سەری مانگ دەردەچین، ئێستا سەری مانگە و دەرنەچوویت."
 
کارگەکە نوێیە و نزیکەی شەش مانگە لە کەلار کار دەکات، پێشەکی پارەی لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە بۆ دروستکردنی کەوانتەر و ژووری نووستن. سەرەتا لەناو شار دووکانێکی هەبووە، دواتر گواستوویەتیەوە بۆ پەلەوەرخانەیەک لە دەرەوەی شار.
 
تیمی رووداو لەگەڵ کرێکارێکی ئەو کارگەیە چووە شوێنی کارەکەی؛ خاوەن کارگەکە 1300 دۆلاری ئەو کرێکارە و زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناری چوار وەستا و کرێکاری دیکەشی بردووە. بە گوتەی وەستا و کرێکارەکان، نزیکەی 50 دەفتەری هاونیشتمانییانی بردووە.
 
ئەو کرێکارەی کارگەکە دەڵێت، "وەڵڵا لە رۆژانی کۆتایی، لە دوو هەفتەی کۆتایی، رۆژ بە رۆژ کەرەستەکانمان دیارنەدەمان، کە تەلەفۆنمان بۆی کرد و گوتمان، کەرەستەکان دیارنەماون؛ گوتی، رەنگە دزرابن. ئێمەش گوتمان، کامێرا یان پاسەوان دابنێ. موەلیدەیەکمان هەبوو، ئەویشی فرۆشت. بۆ بەیانییەکەی هاتینەوە 15 مریشکمان هەبوو، ئەویشی فرۆشتبوو."
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، زیاتر لە 25 کەس سکاڵایان لە کەلار و خانەقین و سلێمانی تۆمار کردووە.
 
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن کارگەکە دەرچووە، بەپێی فەرمانی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، ساڵی 1969. داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین دووربن لەم کارانە، یان مامەڵە لەگەڵ کارگەیەک دەکەن دڵنیا بن کە ئەو کارگەیە کار دەکات."
 
خاوەن کارگەکە بڕی 7000 دۆلاری لە ئارایشتگەیەکی سلێمانی وەرگرتووە بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرەستەکانی، هەروەها تەنها لە یەک پڕۆژەی نیشتەجێبووندا نزیکەی یەک ملیۆن و نیو تاوەکو شەش ملیۆن دیناری لە 170 ماڵ وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.