رووداو - کفری
نۆ پڕۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قەزای کفری دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە، کە ئەم پڕۆژانە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بووژاندنەوەی ئابووری لە قەزکە.
چۆمان فەلاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، پڕۆژەکان ئێستا لە قۆناخی راییکردن و وەرگرتنی مۆڵەتدان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە؛ پڕۆژەکانیش خۆیان لە بازرگانی، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوون و وەرزشدا دەبیننەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی گەرمیان گوتیشی، ئەمە جگە لەوەیە کە لە ماوەی رابردوودا سێ پڕۆژەی دیکە لە قەزاکە کەوتنە واری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ