چیرۆکی گیانلەدەستدانی چوار کچی بچووک بە رووداوی هاتووچۆ لە کەلار

12-12-2024
هونەر حەمید
لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیان لەدەستدەدەن و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیان لەدەستدەدەن و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەلار - باوەنوور چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا کە سێیان خوشک بوون. 
 
لیا و سارا دوانە بوون و پۆلی دووی بنەڕەتی بوون. پەریا ئەمیریش خوشکیان بووە و پۆلی یەکی بنەڕەتی بوو، هەروەها ڤارین کاروانی پورزاشیان پۆلی یەکی بنەڕەتی بووە، گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەحمد حسێن، مامی منداڵەکانە و دەڵێت، "بۆ ماڵی باوکیان رۆشتوونەتەوە لە رێگەی کەلار - باوەنوور رووداوەکە روویداوە، ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەرگرتووە و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوە".
 
ئۆتۆمبێلەکە 9 سەرنشینی تێدا بووە. جگە لە گیانلەدەستدانی چوار منداڵەکە، پێنجەکەی دیکەش بریندارن، لەنێویاندا دۆخی تەندروستیی منداڵێکی دیکەش ناجێگیرە.
 
عەلی ئەحمەد، ئامۆزای باوکی منداڵەکانە و دەڵێت، "خوشکی ژنەکەی بەدوای منداڵەکاندا هاتووە و بردوونیانی بۆ کەلار، منداڵێکی ئاوەڵزاوەکەی و سێ کچی کاک ئەمیر کۆچی دواییان کردووە". 
 
هاتووچۆی گەرمیان هۆکاری رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران، تیژڕەوی و خراپی رێگەوبانەکان دەگەڕێنێتەوە.
 
سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، "هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو بە پلەی یەکەم بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران دەگەڕێتەوە، هەروەها ئەوەی تێبینیشمان کردووە بەشێکی بۆ تیژڕەوی و خراپی رێگەوبانەکان دەگەڕێتەوە".
 
بەپێی ئاماری هاتووچۆی گەرمیان، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سێ رووداوی هاتووچۆ لە کەلار، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندار بوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.