تۆمەتبارێک لە گەرمیان بە نارنجۆک و تەقەکردن رووبەڕووی هێزێکی پۆلیس دەبێتەوە

24-12-2023
هونەر حەمید
 مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە
مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

تۆمەتبارێک لە سنووری گەرمیان بە نارنجۆك و تەقەکردن هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی پۆلیس و دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار دەکات.
 
کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە گەرمیان، چوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە گوندی ساڵح ئاغای سەربە ئیدارەی گەرمیان، لە کاتی رۆشتنیان تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەر مەفرەزەکەی پۆلیس.
 
عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەو کاتەدا تۆمەتبارەکە نارنجۆکێکی ئاراستەی هێزەکانی پۆلیس کردووە و دواتر دەستی کردووە بە تەقەکردن لە هێزەکانی پۆلیس، بەو هۆیەشەوە دوو ئەفسەر و کارمەندێکی پۆلیس بریندار بوون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی، بریندارەکان هەم بە فیشەک بریندار بوون و هەم پارچەی نارنجۆکیان بەرکەوتووە، بەڵام دۆخی تەندروستییان باشە، هەروەها هێزێکی زیاتری پۆلیسیش رۆیشتوونەتە سەر ماڵەکە تاوەکو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
 
عەلی جەمال قەدوری ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کارەبای دهۆک بۆ 72 کاژێر دەبێتە 24 کاژێری

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک دەڵێت، کارەبای شارەکە بۆ 72 کاژێر دەبێتە 24 کاژێری. بەرپرسێکی کارەبای سنوورەکە دەڵێت، بۆ تاقیکردنەوەی گوشارەکانی سەر هێڵەکانی کارەبایە.