لە گەرمیان منداڵێک دەبێ بەژێر تراکتۆرەکەی باوکییەوە و گیان لەدەست دەدات

30-06-2024
هونەر حەمید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەمێک لەمەوبەر، لە سنووری قەزای کفری، منداڵێکی 12 ساڵ لە تراکتۆرەکەی باوکی دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، منداڵەکە لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی "سەری دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆرەکە" و گیان لەدەست دەدات.
 
لەو بارەیەوە، رێبوار محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بە رووداوی راگەیاند، منداڵەکەیان بردووەتە نەخۆشخانەکەیان و دواتر نێردراوە بۆ پزیشکی داد لە کەلار.
 
منداڵەکە ناوی (پێشەوا هیوا)یە و خەڵکی ناحیەی سەرقەڵای قەزای کفریە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە