رۆژانە 100 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی مونزرییەی خانەقینەوە دێنە کوردستان

23-08-2024
هونەر حەمید
هاتنی زیارەتکاران لە دەروازەی مونزریەی خانەقینەوە. وێنە: رووداو
هاتنی زیارەتکاران لە دەروازەی مونزریەی خانەقینەوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژانە نزیکەی 100 هەزار زیارەتکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە لە دەروازەی مونزرییەی خانەقینەوە دێنە نێو خاکی باشووری کوردستان. لە خانەقین رۆژانە سێ ژەمە خواردن و خواردنەوە بۆ هەزاران زیارەتکار ئامادە دەکرێت. 

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، یەکێکە لەو 42 مەوکبەی لە دەروازەی مونزرییە لە خانەقین بۆ خزمەتی زیارەتکاران دانراون، رۆژانە سێ ژەمە خواردن و خواردنەوە  بۆ زیاتر لە سێ هەزار زیارەتکار ئامادە دەکەن.

نەوشیروان جەلال، خزمەتی زیارەتکاران دەکات و دەڵێت: "ئەمە مەوکبی سەید شوهەدایە، رۆژانە نان بۆ نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار کەس ئامادە دەکەین. 60 کارمەندمان هەیە و نزیکەی 15 رۆژە لێرەین." 

فاتیمە بێهروزی، زیارەتکارە و دەڵێت: "نزا دەکەم ئیسرائیل لەنێوبچێت و لەژێر ئاڵای حەزرەتی مەهدی تەواوی موسڵمانان سەربکەون." 

سەعید مەلەکیان، زیارەتکارێکی دیکەیە و دەڵێت: "لە باشییەکانی ئیمام حوسێن زیاتر سوود وەربگرین. باشترین رێی گەیشتن بە خوا، رێگەی ئیمام حوسێنە. نزیکترین رێگە رێگەی ئیمام حوسێنە." 

زیارەتکارانی شیعە لە رۆژی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنەوە تا چلەی کە دەکاتە 25ی مانگ، سەردانی کەربەلا دەکەن. لەو ماوەیەدا دەستە دەستە دێن و دەگەڕێنەوە.

سالهی، زیارەتکارە و دەڵێت: "خەڵکێکی زۆر باشن، میهرەبانن. بەڕاستی لەناخی دڵیانەوە، زۆر راستگۆیانە بە تەواویی میهرەبانییەوە لە خۆیان، داراییان و هەستەکانیان خزمەتی ئێمەی ئێرانیان کردووە. من بەڕاستی مەمنوونیانم." 

سومەییە عەجەلی، زیارەتکارە و دەڵێت: "ساڵ دوای ساڵ دۆخەکە باشتر دەبێت. من ئەوە حەوتەمین ساڵە دێم. ساڵ لەدوای ساڵ باشتر بووە، بەتایبەت عێراق رێکوپێکتر بووە. خزمەتگوزارییەکان باشتر دەبێت." 

بەپێی ئاماری دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق، تاوەکو 20ـی ئاب زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.