جارێکی دیکە کارکردن لە پرۆژەی رێگەی کەلار-دەربەندیخان وەستێندرا

06-05-2023
هونەر حەمید
رێگەکە 40 کیلۆمەتری ماوە تەواوبکرێت
رێگەکە 40 کیلۆمەتری ماوە تەواوبکرێت
نیشانەکردن رێگەی کەلار دەربەندیخان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ زیاتر لە دەیەمجار، کارکردن لەڕێگەی کەلار دەربەندیخان وەستێنرایەوە، رێگەیەک کە لە ساڵی 2017ـەوە کارکردن تێیدا دەستی پێکردووە و شەش ساڵە تەواو نەکراوە، سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک "پرۆژەی گرنگ" پۆلێنی کردووە.
 
رێگەکە 40 کیلۆمەتری ماوە تەواوبکرێت و 13 کیلۆمەتری بە هەردوو ئاراستەدا بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە. بەگشتی رێژەی 58%ـی رێگەکە تەواو بووە و 58 ملیاری دیناری پێویستە بۆ ئەوەی ئەو 42٪ـەی دیکەی تەواوبکرێت.
 
رابەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژی رێگەی کەلار-دەربەندیخان دەڵێ "بڕیار بوو هەموو هەفتەیەک 250 ملیۆن دینار خەرج بکەن و لە دوای دوو مانگ  بۆ 500 ملیۆن دینار زیادبکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە زیادیش نەکرا، لەماوەی پێنج مانگی ساڵی رابردوودا پێنج جار فەوتا و لە سەرەتای ساڵی تازەشەوە تاوەکو ئەم بەروارە، کە مانگی پێنجە، شەش وەجبەی دیکەمان فەوتا بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکان، بۆیە کۆمپانیا ناچاربوو سەدا سەدی کارەکان رابگرێت".
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ملیار دینار قەرزداری کۆمپانیاکەیە و لەبەر نەبوونیی پارەی نەختینە، ناتوانێت پارەی کۆمپانیاکە بدات.
 
رێگای کەلار سلێمانی یەکەم پرۆژەیە لە کۆی ئەو 10 پرۆژەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "پرۆژەی گرنگ" ناوی بردووە و کار بۆ تەواوکردنی دەکات.
 
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان باسی ئەوە دەکات "ئەم پرۆژەیە نەک تەنها وەزارەتی دارایی، بەڵکو لەسەر ئاستی کابینەی نۆ لەسەرەتای دروستبوونییەوە کە پرۆژەکانی پۆلێن کردووە، 10 پرۆژەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی ستراتیژی و پێویست و گرنگ دیاری کردووە، ئەم پرۆژەیە یەکەم پرۆژەیە لەو 10 پرۆژەیەدا".
 
رێگاکە 16 پردی بە دوو ئاراستە تێدایە، گەورەترین پردیش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەم پرۆژەدایە، کە درێژییەکەی 1200 مەترە. بەتەواوکردنی رێگەی کەلار دەربەندیخان، ئیدی بە رێگەکە ناگوترێت رێگەی مەرگ.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.