بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی گەرمیان 143 هەزار تۆنە؛ '36 هەزار تۆن وەردەگرین'

06-06-2023
هونەر حەمید
گەنمی نێو سایلۆی کەلار. وێنە: رووداو
گەنمی نێو سایلۆی کەلار. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

جووتیارانی گەرمیان لە سایلۆ هەموو گەنمەکەیان لێوەرناگیرێت. محەممەد عەلی جووتیارێکی گەرمیانە و بەرهەمی ئەمساڵی 250 تۆن گەنمە، بەڵام لە سایلۆی کەلار تەنیا نزیکەی حەوت تۆنی لێ وەردەگیرێت.
 
محەممەد عەلی، جووتیار لە گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمساڵ ئێمە دڵمان خۆشبوو، گەنممان کڕیوە تۆنی بە ملیۆنێک دینار و پەینی کیمیاویمان بە ملیۆنێک و 200 هەزار و بۆرەکە بە ملیۆنێک و 600 هەزار دینار کڕیوە، جگە لەوەی دەڕاسە بە 65 هەزار دینار، تراکتۆر بە 25 هەزار دینار جووت دەکات، ئەمساڵ هەرچۆنێک بێت دڵمان خۆشبوو و گوتمان لەم وەرگرتنە تەعویزمان بۆ بکرێتەوە، بەڵام ئێستا وەرگرتنەکە وایکردووە گەنمەکان گشتی کەوتووە و وەرناگیرێت."
 
جووتیاران دەڵێن، بەنیازبوون بەرهەمی گەنمی گەرمیان بکەنە سەبەتەی خۆراکی کوردستان، بەڵام بێ ئومێدیان کردوون.
 
سەباح مەدحەت، جووتیار دەڵێت، "بەروبوومی ئەمساڵمان پشت بە خودا باشە، بەڵام حکومەت لێمان وەرناگرێت، نیوەیمان لێوەردەگرێت، نیوەی دەمێنێتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت بە زەرەر بەسەرمانەوە."
 
جووتیارێکی دیکە بەناوی عەلی حەمەساڵح گوتی، "چاوەڕێمان کرد گەرمیان ببێتە سەبەتەی خۆراکی بۆ هەموو عێراق و گەرمیان و کوردستان، بەڵام بەداخەوە زۆر نائومێدیان کردین لە وەرگرتنی گەنم."
 
بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی گەرمیان 143 هەزار تۆنە، بەڵام تەنیا 36 هەزار تۆنیان وەردەگیرێت. کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار دەڵێت، "پلانی تازەمان بۆ هاتووە و دەتوانین 36 هەزار تۆن گەنمی ناوچەکە وەربگرین لەو ماوەی کە بۆمان دیاریکراوە لە بڕی 3600 جووتیاری ناوچەی گەرمیان."
 
بەهۆی وشکەساڵییەوە لە گەرمیان، پارساڵ تەنیا 18 هەزار تۆن گەنم برایە سایلۆی کەلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.