رووداو - خانەقین
سەفەر بارامی کوردی کرماشانە و کارمەندی شارەوانییە لە تاران، لەگەڵ شەش هاوڕێی کورد و فارسی وەکو خزمەتێک بۆ ئیمام حوسێن 10 رۆژە خۆبەخشانە دەروازەی مونزریەیان خاوێن کردووەتەوە هەتا زیارەتکاران ژینگەیەکی خاوێنیان هەبێت. ئێستاش بەرەو ئەرکە سەرکەییەکەیان هەنگاو دەنێن کە چوون بۆ کەربەلایە.
سەفەر بارامی، زیارەتکار دەڵێت، "لە ئێرانەوە هاتووین، کارمان پاککەرەوەیە. هاتووین بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن تائێستاش کارمان کردووە، ژێرپێی زیارەتکارانمان پاککردووەتەوە، هەرچیمان لە ئیمام حوسێن داواکردووە پێی داوین."
هێشتا 13 رۆژی ماوە بۆ چلەی ئیمام حوسێن، بەڵام رۆژانە زیاتر لە 500 زیارەتکار لە دەروازەی مونزرییەوە دەچنە نێو خاکی عێراق.
تاوەکو چلەی ئیمام حوسێن تەواو دەبێت، هاتووچۆکردن بەبێ ڤیزایە لە دەروازەکانی نێوان عێراق و ئێران. هیبت نامداری، زیارەتکار دەڵێت، "من کەلهوڕم، هاتووم بۆ خزمەتی ئیمام حوسێن و ئەبلفەزل و ئیمام عەلی عەشقی ئیمام حوسێن."
مریەم محەممەد پوور، زیارەتکار دەڵێت، "یەکەمجارمە دێم. ئیحساسێکی زۆر خۆشم هەیە، هاتووم بۆ خزمەتی ئیمام حوسێن، بۆ سەلامەتیی خانەوادەم هاتووم. ئیشەڵڵا ئیمام حوسێن خۆی یارمەتیی خەڵک و ئێمەش بدات."
بەرزیی پلەکانی گەرما لە خانەقین لەنێوان 45 بۆ 50 پلەدایە، بەشێک لە زیارەتکاران بەهۆی گەرماوە بە شەو لە دەروازەکەوە تێدەپەڕن، پاسیش بۆ هەموو زیارەتکاران ئامادە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ