هاونیشتمانیێکی کەلار لەکاتی عومرە بە جەڵتە گیانی لەدەستدا

20-03-2025
هونەر حەمید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانیێکی دانیشتووی کەلار، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی عومرە لە شاری مەککەی سعودیە گیانی لەدەستدا.
 
هاونیشتمانییەکە ناوی شوان عەلییە، لەدایکبووی ساڵی 1975 بوو و پێش سێ رۆژ لەگەڵ هاوژین و هاوڕێکانی، بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چوونەتە سعودیە بۆ ئەوەی عومرە بکەن.
 
سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی گەرمیان، ئەمشەو (چوارشەممە، 19-3-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "شوان، ئەم ئێوارەیە لە دوای بەجێهێنانی عومرە و لەکاتی تەوافدا لە مەککەی پیرۆز، جەڵتە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە."
 
سیروان محەممەد گوتیشی "لەسەر رەزامەندیی کەسوکارەکەی، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە هەر لە مەککە بەخاک دەسپێردرێت." 
 
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (یەکشەممە 16-03-2025) بە رووداوی گوت: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، 7 هاونیشتمانی کە بۆ عومرە لە سعودیە بوون، لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە".
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، مردنی هاونیشتمانییان بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی یان هۆکاری هاوشێوە نییە، گوتیشی "لەو 7 کەسەی ئەم ساڵ لە سعودیە مردوون، شەشیان مردنی ئاسایی بووە، ئەوی دیکەشیان بە هۆکاری رووداوی هاتووچۆوە بووە." 
 
لەبارەی ئامارەکانیشەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەم ساڵ ئاماریان کۆنەکردووەتەوە، بەڵام ساڵی رابردوو نزیکەی 70 هەزار هاونیشتمانی عومرەیان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.