ئاکپارتی لەبارەی سری سورەییا ئۆندەر: رۆڵی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریدا هەبووە
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سری سورەییا ئۆندەر دەخوازێت و دەڵێت، رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریدا هەبووە.
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سری سورەییا ئۆندەر دەخوازێت و دەڵێت، رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریدا هەبووە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، رێگە بە دابەشبوونی سووریا نادەن. لەبارەی دۆخی نێوخۆی وڵاتەکەیشی موژدەی دامەزراندنی 25 هەزار مامۆستا دەدات.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالدا دەڵێت، ''ئەو کۆمەڵکوژییە، نەک بەتەنیا لەلای گەلێک، بەڵکو لەلای تەواوی مرۆڤایەتی، برینێکی ساڕێژ نەکراوە''.
پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ، پرۆسەی چارەسەر بەتەواوی سەردەکەوێت. هەروەها لەبارەی سەردانەکانیان بۆ گرتووخانەی ئیمراڵی دەڵێت، ''بەڕێز ئۆجەلان بە ئێمەی گوت، 'دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، تێگەیشتم؛ جگە لە ئاشتی و ماڵئاواییکردن لە چەک، رێگەچارەیەکی دیکە نییە'."
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی پێشکێشکردنی 13 داواکاری بە سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "ئەو هەواڵانەی گوایە شاندەکەمان لیستێکی داواکاری پێشکێش کردووە، راست نییە."
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، داواکاری بۆ سەردانیکردنەوەی دوورگەی ئیمراڵی پێشکێش دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) کە یەکێک لە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی بوو بۆ هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "یەکەمین هەنگاو بۆ پرۆسەی چارەسەری، ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان و هەڵگرتنی گۆشەگیرییەتی."
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێت، "دەبێت پەکەکە کۆنگرە ببەستێت و لە ماوەیەکی نزیکدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە."
هاوژینی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هاوژینی سەرۆکی کاتیی سووریا یەکدییان بینی. هاوژینی ئەردۆغان دەڵێت، "باسمان لە هەندێک پرۆژەی هاوبەش کرد، کە سوود بە ژیانی ژن و منداڵانی سووریا دەگەیێنن."
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکردەوە و بە "ئەرێنی و ئومێدبەخش بۆ چارەسەری کێشەکان" ناوی دەبات
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی کاتیی سووریا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ئەردۆغان رایگەیاندووە، ئەنقەرە هەوڵ دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێن
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری دەبێتەهۆی بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی. لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە دەڵێت، "بێدەنگبوون لەئاست کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل، هاوبەشیکردنی تاوانەکانیەتی."
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەکات کە پێکهاتەکانی سووریا دژی دەسەڵاتی دیمەشق هان دەدات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەوان لە سووریا نیازی شەڕوپێکدادانیان لەگەڵ ئیسرائیل و هیچ وڵاتێکی دیکە نییە. لەبارەی هێرشەکانی چەند رۆژێک لەمەوبەری ئیسرائیل بۆ سەر سووریاش دەڵێت، ''ناسەقامگیریی زیاتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت''.
رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کورستان (پەکەکە) لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەڵێت، ''تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ئەم پرۆسەیە دەبم. بەهیوام و لەپێناویشیدا کار دەکەم''.
بە تۆمەتی سووکایەتی بە سەرۆککۆماری تورکیا، سکاڵا لەسەر سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) تۆمار کرا
سەرۆکی مەهەپە رەخنەی لە جەهەپە گرت بەهۆی ئەوەی داوای کردووە خەڵک دژی زیندانیکردنی سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بڕژێنە سەر شەقام. لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییش پێیوایە، بەرەوپێشچوون هەیە
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، هەموو چاوەکان لەسەر حکومەتی تورکیان. دەشڵێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا رایگەیاند، ناسەقامگیریی زیاتر لە سووریا دروست دەکات، هەروەها لەبارەی پەکەکەوە دەڵێت، ''هیوادارین دۆستانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیشمان لە سلێمانی، هاوشێوەی ئەوانەی هەولێر، خۆیان لە رێکخراوی تیرۆریستی پاکبکەنەوە.''
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئابووریی تورکیا دەبووژێنێتەوە. لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر غەززە و سووریا دەڵێت: ''ئیسرائیل ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە''.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەنجامی باشی بۆ تورکیا دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''دەبێت بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزینەوە''.
سەرۆکی مەهەپە دوای ئەوەی دوو مانگ بەهۆی نەخۆشییەوە لە چاوی میدیاکان دوور بوو، ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی دامەزرێنەری پارتەکەی کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە شەش رۆژی رابردووی پشووی جەژنی رەمەزاندا 57 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەیامێکی لەبارەی گەنجان بڵاوکردەوە و داوای لێکردن، "لە هەموو شوێنێک بەڕێکخراوەیی بن و هەموو شوێنێک بەڕێکخراوەیی بکەن''.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ''لێدوانە چەواشەکارییەکانی وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی وڵاتەکەمان، رەنگدانەوەی ئەو دۆخە دەروونییەیە کە تێیدان''. هەروەها دەشڵێت، ''ئیسرائیل بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە''.
سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێت، گەیشتووەتە قۆناخێکی گرنگ و دەشڵێت، ''تورکیا لەمبارەیەوە بەوریاییەوە سیاسەت دەکات''.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئادانای تورکیا، ئۆتۆمبێلێک و مینی پاسێک خۆیان بەیەکدا کێشا، بەهۆیەوە 5 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و 8ی دیکەش بریندار بوون
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە سێ رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 27 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە ئیستەنبووڵ، بە چەک هاوژین و کچەکەی کوشت و دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەچێتە پاریس و لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی کۆدەبێتەوە
سەرۆکی مەهەپە لەبارەی خۆپێشاندانەکانی لایەنگرانی جەهەپە دژی زیندانیکردنی سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەڵێت، "رێگەی چارەسەری کێشەکان، شەقام نییە، بەڵکو گفتوگۆیە." سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەرییش دەڵێت، "ئەوانەی ئامانجیانە بەربەست بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر دروست بکەن، شکست دەهێنن."
سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێت، "پشت بە خودا، بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەگەین." لەبارەی خۆپیشاندانەکانیش رەخنە لە جەهەپە دەگرێت و بە "هەوڵێکی فاشیستانە"ی ناودەبات
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان لەبارەی ئەو بێڕێزییانەی لە بەشێکی تورکیادا بەرامبەر ئاڵای کوردستان دەکرێن، دەڵێت: ''بەگوێرەی یاسای تورکیا، تەنیا وڵاتی خاوەن ئاڵا دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات''؛ لەبارەی بێ رێزیکردن بە شێخ سەعیدی پیرانیش دەڵێت: ''تەنیا ئەندامانی خێزانەکەی دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن''.
لە دژی زیندانیکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، بەشێک لە خۆپێشاندەران لە ئەنقەرە پەیکەرێکی شێخ سەعیدی پیران دروست دەکەن و لە باڵەخانەیەکەوە شۆڕی دەکەنەوە خوارەوە، هاوکات داوای لە "سێدارەدانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان" دەکەن.
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، دەیانەوێت سەرلەنوێ دەستووری وڵاتەکەیان بنووسرێتەوە. لەبارەی پەکەکەش دەڵێت، ''رێکخراوی تیرۆریستی 40 ساڵە بەربەستی بۆ پێشکەوتنی وڵاتمان دروستکردووە، پێویستە بە هەموو گرووپەکانیەوە چەک دابنێت''.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی دژی زیندانیکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ئەوانەی رۆڵیان لە تێکدانی ئاسایش هەبووە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. لەبارەی جەهەپەشەوە دەڵێت، ''ئێمە و گەلەکەمان مەخەنە ئەو چاڵەی خۆتان تێیکەتوون''.
سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە تورکیا و باکووری کوردستان رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت و ئاڵای کوردستانی بە "پەڕۆ" ناوبرد
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، دەبێت دەم پارتی داوا لە پەکەکە بکات، پابەندی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێت. لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، "پێویستە کوردی سووریا هەموو مافێکی هەبێت."
شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا لە مێردینی باکووری کوردستان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 6 کەسی دیکە بریندار بوون
پارێزگای ئەنقەرە قەدەخەی هەموو جۆرە خۆپێشاندان، گردبوونەوە و کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە رێگەی هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتەکەیەوە، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دیاری دەکات.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، چاوەڕوان دەکرێت ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ ئەمشەو ببرێتە دادگە
یازدەیەمین سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەیدا نییە. ئاماژە بەوەش دەکات، "دەبێت کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەو هێرشەی دوێنێ شەو کرایە سەر کۆنسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ دەڵێت، هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستپێکردووە و دەشڵێت: ''بەرپرسیارانی دەدرێنە دادگە''.
لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و ئیزمیر بۆ ماوەی پێنج رۆژ چالاکییەکانی وەک، گردبوونەوە، خۆپێشاندان و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی قەدەخە کران.
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ''ئەو [ئەردۆغان] گوتی دوای جەژن. ئەگەر هێشتا هەر لەسەر قسەکەی خۆی بێت، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی سەرەتای نیسان بکرێت''.
دوای ئەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکرا، ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانرا.
تویک دەڵێت، لە ساڵی رابردوو رێژەی بێکاری لەنێو کەسانی 15 ساڵ و سەرووتر بەراورد بە پێرار، 0.7٪ نزمبووەتەوە و بووەتە 8.7٪. بەمجۆرە، ژمارەی بێکارانی باکووری کوردستان و تورکیا 151 هەزار کەس کەمیکردووە و بووەتە سێ ملیۆن و 113 هەزار.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئاداری 2025 لە ئیستەنبووڵ بەشداری لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەڵێت، هیوادارن نەورۆز ببێتە مایەی ''بەدیهێنانی تورکیایەکی بێ تیرۆر''؛ دەشڵێت: ''پێشنیازی ئێمە ئەوەیە، پەکەکە لە 4ـی ئایار کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.''
وەزیری دادی تورکیا لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەڵێت، ''پەیوەندیدارکردنی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بە بەڕێز سەرۆککۆمارمان، بەزاندنی سنوورە''.
سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشەکەی کۆبانێ دەڵێت، ''لە ئۆپەراسیۆنەکانمان خەڵکی سڤیل ناکەینە ئامانج''.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەری بەرەوپێش بچێت، دەبێت هەلومەرجی ئازادیی کارکردن بۆ ئۆجەلان بڕەخسێندرێت، دەشڵێت، ''جگە لە رێبەر ئاپۆ، کەس ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت''.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رۆژی دووشەممە، 17ی ئاداری 2025 لە راگەیێندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتەکەی، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر باشووری شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانی کرد و داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکەن و بکەرانیان ئاشکرا بکەن.
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێت، دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە بدات و چەکەکانی رادەست بکات.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای جەژنی رەمەزان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاریگەر دەبێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، پێویستە حکومەتی نوێی سووریا مافی کورد بدات؛ لەبارەی رێککەوتنەکەی حکومەتی کاتیی سووریا و هەسەدەش دەڵێت، "پشت بەخودا بەبێ ئەوەی زیاتر خوێن بڕژێت، ژیان لە چوارچێوەی سازان ئاسایی دەکاتەوە."
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە پەیامێکدا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێت، دەبێت حکومەتی تورکیا لە چوارچێوەی یاسایی و دەستووریدا مەفەکانی کورد لە تورکیا دابین بکات. لەبارەی ئەگەری بەستنی کۆنگرەی پەکەکەش دەڵێت، "ئۆجەلان ناچێتە قەندیل و پەیامێکیان بۆ دەنێرێت."
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی رۆژی هەینی، 14ی ئاداری 2025 لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، نابێت بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک داواکارییەکانی گەلی کورد بخوێندرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشكرد: ''ئەم بانگەوازە، گۆڕان و وەچەرخانی کۆمەڵگەییە''.
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ داواکاریی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا پێشکێش کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی دەڵێت، ئەگەر داوای بکەن، لەگەڵیان کۆدەبنەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتیش دەڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی داواکاری پێشکێشدەکەن.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، لە دوایین سەردانی شاندەکەیان بۆ ئیمراڵی، ئۆجەلان باسی هەسەدەی نەکردووە. دەشڵێت، هەسەدە رێکخراوێک نییە لە دژی تورکیا دامەزرابێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، پێدانەوەی شارەوانییەکان بە دەم پارتی، رۆڵی لە سەرخستنی پرۆسەی چارەسەر دەبێت. دەشڵێت، ''دەبێت کورد و تورک کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بکەن''.
لە مێردین، بە نۆرینگەیەکی گەڕۆک پشکنینی پێشوەختەی مەمک بۆ خانمان دەکرێت، تەندروستیی مێردینیش دەڵێت: ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو خانمانی ناوچە دوورەدەستەکانە.
لە قاوەخانەی مۆڵێکی سنووری پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، تەقە لە کچێک کرا و گیانی لەدەستدا.
رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ''من، دژی عیشق و پێکهێنانی ژیانی هاوژینی نیم، بەڵام هەموو رۆژێک بە ناوی عەشقەوە تاوانی مەترسیداری کوشتن روودەدات. رەوایە مرۆڤ مەعشوقەکەی خۆی بکوژێت؟ ئەمە عەشق نییە. زۆر روونە، زۆربەی ژنان بەهۆی ئەو پەیوەندییانەوە دەکوژرێن.''
پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، گوتیشی ئۆجەلان پەیامێکی لەبارەی پرسی ژن بە ئەوان داوە، هەفتەی داهاتوو لە رۆژی جیهانیی ژناندا لە هەموو شارەکانی تورکیا دەخوێندرێتەوە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، بۆئەوەی پەکەکە کۆنگرە ببەستێت، دەبێت تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت. دەشڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، "دەبێت ژیانی ئازاد و هەلومەرجی کار و چالاکی بۆ بەڕێز ئۆجەلان، بڕەخسێندرێت."
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە دەڵێت، "هەموو پێکهاتەکانی رێکخراوەکە لە تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا دەگرێتەوە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، تەنیا بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەیە. دەشڵێت، ئۆجەلان لە بانگەوازەکەیدا ''باسی پێکهێنانی زەوینەیەکی دیموکراسی دەکات، تێیدا کورد و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بتوانن، بەبێ ئەوەی دەستبەسەر و زیندانی بکرێن، سیاسەت بکەن.''
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، پاڵپشتی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەکەن. داوای لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا کرد، پاڵپشتی لە پرۆسەی چارەسەری بکەن و دەشڵێت: ''چارەسەرکردنی پرسی کورد، واتە بەدیموکراسیبوونی تورکیا.''
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی قەوقاس (کافکاسام) دەڵێت، رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی گرنگە، دەشڵێت، بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆسەکە، پەکەکە و حکومەتی تورکیا داواکارییان لە یەکدی دەبێت.
لە پارێزگەی ئیدری باکووری کوردستان، شەڕە تەقە لە نێوان دوو گرووپدا دروست بوو و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری وزەی تورکیا دەڵێت، هێلی بۆریی نەوتی نێوان وڵاتەکەی و عێراق، لە 4ی تشرینی یەکەمی پێرارەوە ئامادەیە. هەروەها دەشڵێت، ئامانجیانە لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێداندا، نەوتی عێراق لەڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بگوازنەوە.
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (ئۆرسام) لە ئەنقەرە، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر دەڵێت، لایەنە سیاسییەکان هەنگاوی ئەرێنی دەنێن. هەروەها دەشڵێت، بۆ ئەوەی شەڕوپێکدادان کۆتاییان بێت، پێویستە کار لەسەر بوژاندنەوەی ئابووریی ناوچەکە بکرێت.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی دەڵێت، راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە بە گرنگ دەزانن و ئاماژە بەوە دەکات، "پەکەکە وەڵامێکی مێژوویی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلانی دایەوە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، دوای راگەیاندنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندی پێوەکردووە پێی گوتووە: ''لەسەر بەڵێنەکەی خۆمم. خەمتان نەبێت، بەیەکەوە دیموکراسی لە وڵات بەرقەرار دەکەین''.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ''با ئەمجارە چەکەکان بێدەنگ بکەین و سیاسەت بەقسەبهێنین''.
پەرلەمانتارێکی جەهەپە دەڵێت، دەبێت پرسی کورد لە تورکیا بەشێوەیەکی دیموکراسی چارەسەر بکرێت. یاریدەدەری سەرۆکی پارتی دەڤاش دەڵێت، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم خویندن بە زمانی کوردی هەڵبگیرێن. پەرلەمانتاریکی پێشووی ئاکپارتیش ئاماژە بەوە دەکات، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی لە نێو ئاکپارتیدا بووە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەوڵی داوە. پەرلەمانتارێکی دەم پارتیش لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەڵێت: ''نابێت لە ئاشتیدا بەدوای دۆڕاو و براوەدا بگەڕێیت. ئاشتی، دۆخێکە هەمووان تێیدا سەرکەوتوو دەبن''.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی بە درێژایی شەڕی لەگەڵ پەکەکە، تووشی زەحمەتی زۆر بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە شەڕ "یەکپارچەیی و سەقامگیریی وڵاتەکەمانی بە ئامانج گرت''.
سەرۆکی پارتی ئاییندە لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەڵێت، بۆ بەجێگەیاندنی بانگەوازەکە، دەبێت پەند لە رابردوو وەربگیرێت.
سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەڵێت، ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەک دابنێت، دەبێتە رووداوێکی مێژوویی.
راوێژکاری ئەردۆغان پێیوایە، ئەوەی لە بانگەوازەکەدا هاتووە، روونکە کە "کێشەی ناسنامە نەماوە، نکۆڵیکردن کۆتاییهاتووە، شتێک نییە بە ناوی دوو نەتەوە، دوو زمان، داواکاریی بۆ ئۆتۆنۆمی نییە." دەڵێت، "پارێزگاری لە دەوڵەتی یەکگرتوو کرا''.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، هیوادارن پەکەکە بانگەوازەکەی ئۆجەلان جێبەجێبکات، دەشڵێت، ''دەبێت پرسی کورد لە پەرلەمان چارسەربکرێت''.
بریکاری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لەبارەی بانگەواز بۆ چەکدانانی پەکەکە دەڵێت، ''ئەگەر رێکخراوی تیرۆریستی چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، تورکیا لە کۆت و بەندەکانی رزگاری دەبێت''.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ئەمڕۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەکە بە رای گشتی رابگەیێنێت.
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، سبەی شانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.
بریکاری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بانگەوازی چەکدانان بکات. هەروەها دەڵێت، ''ئامانجی ئێمە، تورکیایەکی بێ تیرۆرە.''
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لە پاراستنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکەی دەکاتەوە و دەڵێت، ''تیرۆر لەگەڵ سیاسەت و دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە، بۆیە ئێمە دەڵێین، یان تیرۆر، یانی دیموکراسی''.
وەزیری دادی تورکیا لەبارەی پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ئاراستەی پەکەکەی دەکات، نەوەک حکومەتی تورکیا.
پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ئەمڕۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە دەبەستێت.
دوای ئەوەی هەواڵ بە لایەنی پەیوەندیدار درا، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بەگوێرەی زانیارییەکان، 10 کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون، دواتر لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە.
هوداپار وۆرکشۆپێکی لە ئامەد سازکرد و 15 خاڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد خستە بەردەم حکومەتی تورکیا
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە 18 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هۆشیارانە مامەڵە بکەن
پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی سازدەکات. رەجەب تەیب ئەردۆغان تاکە بەربژێری سەرۆکایەتیی پارتەکەیە
وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا دەڵێت، مانگی رابردوو دوو ملیۆن و 171 هەزار گەشتیار سەردانی تورکیا و باکووری کوردستانیان کردووە
دیداری باڵیۆزانی زانست بە هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری ئەنتالیای تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد. سەرۆکی رێکخراوی باڵیۆزانی زانست دەڵێت: ''ئامانجێک لێی رێنوینی و یارمەتیدانی ئەو خوێندکارانەیە لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی خوێندن دێنە تورکیا''. جێگری رێکخەری گشتیی دیدارەکەش بە رووداوی گوت، دەیانەوێت پەرە بە تواناکانی گەنجان بدەن و پاڵپشتییان بکەن بۆ بەدەستهێنانی "ئەو خەون و خولیایانەی لە ژیانیاندا هەیانە".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، "هیوادارم بە زووترین کات بگات" و باسی کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و شەڕ بکات
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، ژمارەیەک سەربازی تورکیای کوشتووە.
شەپۆلێکی بەفربارین سنووری پارێزگای ئیستەنبووڵی تورکیای گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگەکە کرایە پشوو.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەبارەی بوونی یەپەگە لە سووریا لەگەڵ وڵاتەکە لە گفتوگۆدان. هەروەها دەڵێ "لەپێناو بەرژەوەندییەکانی سووریا، عێراق، تورکیا و کورد، پێویستە لە پەکەکە رزگارمان بێت.''
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیزمیر، 38 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
دیار دێرسم، هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان لەبارەی پرسی کوردەوە دەڵێت، ''تاکە چارەسەر، ئەو رێگەی برایەتییەیە کە سەرۆک ئاپۆ نیشانیداوە''.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 7 گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت سێ سەربازی تورکیایان کوشتووە.
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و دۆخی سووریا کرد. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، مارکۆ روبیۆ "جەختی لە پێویستیی هەبوونی پێکەوەکارکردن لە نزیکەوە بۆ پشتیوانیکردن لە سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو کردوەتەوە". میدیای فەرمیی تورکیاش دەڵێت، هەردوو وەزیر باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکانیان کردووە.
پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، سبەی بەهۆی بەفربارینەوە لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگەکە پشووە.
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، لە سەردەمی رژێمی ئەسەددا پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ سووریا سنووردار کرابوو. دەشڵێت، لەمەودوا لە دەروازە سنوورییەکانی هەردوو وڵاتدا رێکاری نوێ دەگیرێنەبەر
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 49 گوند لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان داخرا.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی دووشەممە، 10ی شوباتی 2025، لە گوتارێکیدا لە شرنەخی باکووری کوردستان، رایگەیاند، وڵاتەکەی 40 ساڵە لەگەڵ پەکەکە لە شەڕدایە و جەختیکردەوە: ''تیرۆر لە وڵاتەکەماندا لە سەروبەندی کۆتاییهاتنە''.
عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبارەی پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی مامی دەڵێت، نەک بەتەنیا تورکیا، بەڵکو کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش دەبێت. لەبارەی رۆڵی ئەردۆغانیشەوە ئاماژەی بەوە کرد، ''ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکات، وەک دووەمین دامەزرێنەری کۆماری تورکیا سەیر دەکرێت''.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، بە چارەسەرکردنی پرسی کورد، دیموکراسی روو لە تورکیا دەکات. هەروەها جەخت دەکاتەوە، ''دەتوانین سەدەی 21 بکەین بە سەدەی ئاشتی."
بەگوێرەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، پارێزگەی سێوازی باکووری کوردستان، بەراورد بە تەواوی پارێزگەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان، زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی کەمیکردووە.
پارێزگەکانی جۆلەمێرگ، شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستان، بەراورد بە پارێزگەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان، زۆرترین سەڵتیان تێدا دەژین.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، جەخت لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەنەوە و''دەبێت هەموو گرووپە چەکدارەکانی سووریا کۆتاییان پێبهێنرێن و سوپایەکی نیشتمانی پێکبهێنرێت.''
باکرهان سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی لەبارەی چارەسەری پرسی کورد دەستیانپێکردووە، بە خەڵکی ئامەدی گوت ''مەترسن. کورد، کوردی 100 ساڵ بەر لە ئێستا نییە. کورد لە دۆخێکدا نییە لەسەر مێز بخەڵەتێندرێت. کورد لە تورکیا و ناوچەکە، بەهێزترین گەلە.''
داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، مانگی رابردوو بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 70 کەس لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کحولی ساختە، تیمەکانیان چەندین هەڵمەتیان ئەنجامداوە.
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ "دەوڵەت و گەلەکەمان نییە،" بەڵکو بۆ پەکەکەیە. ئاماژە بەوەش دەکات، رێگە نادەن قەوارەیەک لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت دژی بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە کار بکات
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی تەندروستیی سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، "پەیوەندیم پێوەی کردووە و تەندروستیی باشە." باس لەوەش دەکات، حکومەتی وڵاتەکەی دژی ئەوانە دەوەستێتەوە کە "دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیمان."
میدیای فەرمیی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەیدا، باسی چەکدانان دەکات.
پلاتفۆرمی (کوشتنی ژنان دەوەستێنین) لە تورکیا رایگەیاند، مانگی رابردوو 33 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دەستی پیاوان کوژراون و 32 ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە 60 پارێزگەی باکووری کوردستان و تورکیا بەفر دەبارێت. سەرۆکایەتیی ئافادیش هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی شەختە و ئاستەنگی هاتووچۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا لە حکومەتەکانی سووریا، عێراق و ئێران دەکات هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دروست نەکەن. دەشڵێت: ''چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە، پاڵپشتییەکانی بۆ یەپەگە بووەستێنێت''.
هاوژینی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هاوژینی سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر گفتوگۆیان کرد. هاوژینەکەی ئەردۆغان دەڵێت: ''لە بنیادنانەوە و ساڕێژکردنی برینەکاندا پاڵپشتی لە سووریا دەکەین''.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی خۆی و سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر رایگەیاند، تاوتوێی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، باسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کردووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە دەڵێت، ئێستا ئەرکی سەرەکیی پرسەکە لە ئەستۆی سەرۆککۆماری تورکیایە. لەبارەی ئەگەری پەیامی ئۆجەلانیش دەڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا بانگەوازێکی مێژوویی دەکات."
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لە شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پار لە بواری پیشەسازیی بەرگری و ئاسمانی دا، بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازیی هەناردەی وڵاتان کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێشنیازی ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان، پێشێلکردنی یاسای مرۆڤایەتییە. هەروەها لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، ''چاوپۆشی لە بوونی تیرۆر لە سووریا ناکەین''.
ئەندامانی لقی ئامەدی سەندیکای میل دیانەت، بەمەبەستی داخستنی رێکخراوەکانی هاوڕەگەزخوازی، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکرد.
بارهەڵگرێک، پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە پارێزگەی دیلۆکی باکووری کوردستان خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئەنجامدا 19 کەس بریندار بوون و کەسێک گیانی لەدەستدا.
دیاریکردنی بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بووەتە رۆژەڤی ئەو وڵاتە. هەرچەندە سێ ساڵ ماوە بۆ کاتی یاسایی هەڵبژاردن، بەشێک لە پارتە سیاسییەکان بەربژێری خۆیان دیاریکردووە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، گەلی کورد دەیان ساڵە لەپێناو مافەکانیدا خەبات دەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا پرسی کورد، بووەتە رۆژەڤی هەموو جیهان
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 6 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، سێ سەربازی تورکیایان کوشتووە
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا دەڵێت، ساڵی رابردوو بایی 261 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردە کردووە
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، داهاتی گەشتیاریی ساڵی رابردووی وڵاتەکە زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بووە؛ ژمارەی گەشتیارانیش زیاتر لە 62 ملیۆن کەس.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رژدن لەسەر پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەکەی، دەشڵێت، ''بە هەر رێگەیەک بێت ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەدیدەهێنین''.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە دوای 9ـی کانوونی یەکەمی پارەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا دەڵێت، داوای لە شاندی دەم پارتی کردووە، کاتی بانگەوازی دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە دیاری بکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئەگەری دانەنانی چەک لەلایەن پەکەکەوە، تورکیا رێوشوێنی خۆی دەگرێتەبەر
سەرۆکی مەهەپە داوادەکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای چەکدانان لە گەریلاکانی پەکەکە بکات؛ لەبارەی هەسەدەیشەوە دەڵێت، مافی تورکیایە رێگە نەدات چەکیان هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، رۆژی سێشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی سعودیە دەکات. میدیای فەرمیی وڵاتەکەش لەبارەی سەردانەکە رایگەیاند،فیدان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە، چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن.
سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد دەڵێت، پار بایی نزیکەیی 400 ملیۆن دۆلار لە ئامەدەوە کاڵایان بۆ وڵاتان هەناردە کردووە؛ لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانیش دەڵێت، ئەو چاوەڕوانییەیان هەیە کە زۆرترین سوودی بۆ شارە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان هەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە رایگەیاند، دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئاسان و بێ کێشە چارەسەر بێت. هەروەها دەشڵێت: ''دوای رزگاربوون لە بەڵای 40 ساڵەی تیرۆر، گەرمتر باوەش بە یەکدیدا دەکەین''.
سکرتێری ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد دەڵێت، پار لە پارێزگەکە 2064 کۆمپانیا دامەزراون و 389 کۆمپانیاش داخراون
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا دەڵێت، لەمەودوا کاڵاکانیان دەگەنە تەواوی ناوچەکانی سووریا. ئاماژە بەوەش دەکات، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی وەبەرهێنانی زیاتر لە سووریادا دەکەن
ئاگر لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلیی ئیستەنبووڵ کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، پاڵپشتی لە حکومەتی راگوزەری سووریا لە رووبەڕووبوونەوەی هەسەدەدا دەکەن. داوا لە هاوبەشانی ئەنقەرەش دەکات، کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەسەدە بهێنن
ئاگر لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلی ئیستەنبووڵ کەوتوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە
ئەنجوومەنی نیشتیمانیی تورکیا رایدەگەیێنێت، پاڵپشتیی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و دڵنیاییش لە پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە دەدەن.
ئەمڕۆ شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دووەمجار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لە ئیمراڵی کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، بووژانەوەی ئەو وڵاتە، دەبێتە مایەی سوودمەندبوونی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە.
سەرۆکی پارتی زافەری تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو
لە هەفتەیەکدا 17 هەزار و 192 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا داواکارییان بۆ وەرگرتنی پێشینەی هاوژینی پێشکێشکردووە.
دوای ئەوەی 12ـی ئەم مانگە باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق کرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆنسووڵخانەی وڵاتەکە لە شاری حەلەبیش کرایەوە.
ساڵی رابردوو، تورکیا زیاتر لە 300 زنجیرە درامای بە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی وڵاتانی دیکە فرۆشتووە و لەو رێگەیەوە زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.
چەند سەگێکی بێلانە لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان پەلاماری کچێکی 12 ساڵان دەدەن و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، پار زیاتر لە 937 هەزار منداڵ لەدایک بوون کە 15 هەزار و 65ـیان دووانە بوون.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی شەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا هێزەکانیان چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە 23 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام داوە، تێیاندا 47 کەسیان دەستگیرکردووە.
وەزیری خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی تورکیا دەڵێت، زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس لە ئیستەنبووڵ داواکارییان بۆ پێشینەی هاوژینی پێشکێشکردووە.
لە چوار رۆژی رابردوودا 38 کەس لە ئیستەنبووڵ بەهۆی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، جگە لە تورکیا، هەموو وڵاتان دەیانەوێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان ببێتە خاوەن پێگەی خۆی. لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی تورکیاش دەڵێت، "دەبێت قوفڵی ئیمراڵی بشکێندرێت."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 29 شەڕڤانی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیاند. هەسەدەش دەڵێت، ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری سوپای نیشتیمانیی سووریایان کوشتووە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پشتیوانی لە مافخوراو و ستەمدیدەکانی غەززە و سووریا دەکەن. لەبارەی پەنابەرانی سووریاش لە وڵاتەکەیدا رەخنەی ئاراستەی جەهەپە کرد و گوتی، "هەموو جۆرە سووکایەتییەکیان بە پەنابەرانی سووریا کرد."
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 110 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزووتنەوەی خزمەت راگەیاند
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا راپۆرتی تایبەت بە کرێکارانی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی پارتی زافەر گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرسی کورد و پرۆسەی چارەسەریی بە "پرۆسەی ئیمراڵی" ناوبرد. هەروەها دەشڵیت، ئەوەی ئۆجەلان دەیەوێت، بە تەنیا ئازادکردنی خۆی نییە، "بەڵکو ئازادکردنی هەموو پەکەکەییەکانە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکات و دەڵێت: ''واز بێنن با گەلانی سووریا بڕیار لە داهاتووی سووریا بدەن''.
سێ رۆژە هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیز و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە لە پارێزگای مێرسینی تورکیا کە سەر بە دەم پارتین دەستبەسەرن، ئەمڕۆش رەوانەی دادگە کران.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک لە سعودیەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دۆخی سووریا.
شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ سەردانی گرتووخانەی کاندرا لە کۆجائەلی دەکات و دیداری لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەبێت.
لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دا 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە - کەجەکە دەستگیرکران.
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی پارێزگاکانی ئامەد و رووها لە باکووری کوردستان دەکات
هەفتەی رابردوو شاندی دەم پارتی سەردانی ئەو پارتە سیاسییانەی کرد لە پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتاریان هەیە، ئەمڕۆش سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات
سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ئابووری و گەشەپێدانی باکووری کوردستان دەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "تورکیا لە رابردوودا بە روونی بۆی دەرکەوتووە، کاتێک هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی دەنرێت، زۆرترین سوودی بۆ ئابووری، دۆزینەوەی هەلی کار و گەشەپێدان دەبێت."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشی سوپای وڵاتەکەی 3 گەریلا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. پەکەکەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە
سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەڵێت، ''سەردانەکەی لە کاتێکی زۆر گونجاودا بوو''.
لە پارێزگەی بەدلیسی باکووری کوردستان، هاووڵاتییەکی سووریایی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستگیرکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیمکوراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، شاندەکەیان رۆژی شەممەی داهاتوو سەردانی گرتووخانەی ئەدیرنە دەکەن و لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش کۆدەبنەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 63 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزووتنەوەی خزمەت کە ناسراون بە گولەنییەکان، راگەیاند.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، هیوادارن لە ئەنجامی پرۆسەی چارەسەریدا، تورکیایەکی بێ چەک دروست ببێت. دەشڵێت، "هەموو چین و توێژەكان چاوەڕێن، ئەنجامی دانوستاندنەكان ئەرێنی بێت''.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ناکرێت حکومەتی تورکیا لەلایەک باسی ئاشتی لە وڵاتەکەی بکات و لەلایەکی دیکە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان. ئاماژە بەوەش دەکات: ''رێگەچارەیەکی شکۆدار لە دەستی ئێمەدایە''.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا رایگەیاند، ''هەرگیز هەڵەیەکی وا ناکەین بەزۆر بیانگەڕێنینەوە''. لەبارەی شەڕیان لەگەڵ پەکەکەوە دەڵێت، ''کۆتایی بە بەڵای 40 ساڵەی وڵاتەکەمان دەهێنین''.
شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ سەردانی جەهەپە، پارتی دەڤا و سەرلەنوێ رەفاهی کرد و کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆتاییهات.
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بەردەوامە، ئەمڕۆ لەگەڵ سیانیان کۆبوونەوە، بڕیارە لە زیندان سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش بکەن و دواتر روونکردنەوە دەدەن.
شاندی دەم پارتی و لەگەڵ شاندی پارتی ئاییندە کۆبوونەوە و گوتەبێژی پارتی ئاییندە دەڵێت، پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و لەگەڵ ئەوەدان بەشێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکرێن.
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەری، دوو رێگەیان لە پێشە، یان ئاشتی یان بە غەززەبوونی تورکیا، ئەم قسەیەش لە شەقامی تورکی کاردانەوەی بەدوادا هات.
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، بەر لە دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان، زمانی کوردی قەدەخە بوو، "سیاسەتڤانان لە هەڵبژاردنەکاندا نەیاندەتوانی بە زمانی دایکیش بانگەشە بکەن."
سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا رایگەیاند، هەڕەشەی گەورە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی، "پەیەدە و یەپەگەن"، هەروەها دەشڵێت: ''زۆربەی سەربازەکانمان لەودیوی سنوورەوە لەلایەن پەیەدە و یەپەگەوە شەهید دەکرێن''.
لە ئۆپەراسیێنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە کەناراوەکانی چەند شارۆچکەیەکی ئیزمیر، 107 کۆچبەر دەستبەسەرکران و 49 کۆچبەریش دوای ئەوەی بەلەمەکەیان پەکیدەکەوێت، رزگار دەکرێن.
پلاتفۆرمی ''کوشتنی ژنان دەوەستێنین'' لە تورکیا دەڵێت، پار 394 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا بەدەستی پیاوان کوژراون و 259 ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، 9 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە. هەسەدەش دەڵێت، 72 سەربازی تورکیا و چەکداری گرووپە چەکدارەکانی سووریای نزیکی کوشتووە.
وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و پارتی کرێکارانی کوردستان دووچاری زەحمەتیی زۆری کردوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''لە دەستپێکی تورکیایەکی بێ تیرۆرداین''.
رۆژێک دوای کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان، شاندەکە لەسەر زاری ئۆجەلانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش خوێندنەوە و لێکدانەوەی جیاوازی میدیای تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا.
لە پارێزگای چۆرومی تورکیا، بەهۆی شەڕەقاز 70 هاووڵاتی سزای دارایی دران.
پارتی هەرێمە دیموکراتەکان لە تورکیا دەڵێت: ''ئەو پرۆسە چارەسەرییەی ئۆجەلان پێشکێشی کردووە، لەم سەردەمەدا بایەخێکی مێژوویی هەیە''.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، سەربازێکی سوپای تورکیایان کوشتووە.
شاندەکەی دەم پارت دەڵێ ''تەندروستیی ئۆجەلان باشە و ورەی بەرز بوو. ئەو هەڵسەنگاندنانەی لەبارەی چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد کردنی، زۆر گرنگ بوون.''
گوندێکی پارێزگەی سەمسووری باکووری کوردستان، بە هۆی نەخۆشیی هارییەوە شەش مانگ کەرەنتین دەکرێت.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە شاندی پارتەکەی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان چوونەتە ئیمراڵی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، رۆژی شەممە، 28-12-2024، بڵاویکردەوە، لە 20 رۆژی رابردوودا تیمەکانیان بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کحولی ساختە، چەند ئۆپەراسیۆنیکی هاوکاتیان لە 39 شارۆچکەی پارێزگەکە ئەنجامداوە.
یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، مۆڵەتیان داوەتە دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ستەمی 61 ساڵەی خێزانی ئەسەد بە شۆڕشی گەلی سووریا کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''میوانداریی سێ ملیۆن و 600 هەزار پەنابەری سووریاییمان کرد''.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سوورن لەسەر لەنێوبردنی ئەو گرووپانەی "مەترسین بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سووریا". لەبارەی پەیەدەش دەڵێت ''یان خۆیان چەک دادەنێن، یان لەگەڵ چەکەکانیان لە سووریا دەخرێنە ژێر خاکەوە.''
یاریدەدەری سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا رایگەیاند، هەر پێشهاتێک لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا بێت، لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە؛ لەبارەی دۆخی سووریاش دەڵێت، دەبێت رێگری لە "پەکەکە - یەپەگە و فراوانکارییەکانی ئیسرائیل بگیرێت''.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، ناکرێت حکومەتی تورکیا لەلایەک باسی ئاشتیی نێوخۆ بکات و لەلایەکیش هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان؛ دەشڵێت، ''تورکیا تاکە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە دژی کورد''ـی رۆژئاوای کوردستانە.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامادەن لەڕووی ئاسایش و ئابوورییەوە ئەزموونەکانیان لەگەڵ سووریا بەش بکەن. دەشڵێت، ''بانگی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ پاڵپشتی لە مافی گەلی سووریا."
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە 9ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتی خۆیان زیادیکردووە؛ لەبارەی دانانی قەییومیش بۆ شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا باس لەوە دەکات، ''نابێت ئەو ئەمانەتەی گەل پێیداویت، خراپ بەکاری بهێنیت''.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا لەبارەی ئەگەری دیداری دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە رۆژنامەڤانانی گوت، ''بۆچوونمان نەگۆڕاوە. رەخساندنی دیدارێکی وەها سوودی دەبێت''.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەگەڵ بووژاندنەوەی سووریا، پەنابەرانی خەڵکی ئەو وڵاتەی دانیشتووی تورکیا دەنێرنەوە زێدی خۆیان؛ دەشڵێت، ''دەمانەوێت سووریایەک دروست بێت، هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کۆبکاتەوە''.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، تورکیا سەد ساڵە هەمان سیاسەتی "بێ ئەنجام" بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بە ناردنی درۆن بۆ ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان پرسی کورد چارەسەر نابێت.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.
لەبارەی دامەزراندنی حکومەتی نوێی سووریا، ئەردۆغان ئاماژەی بە رۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کرد و گوتی، ''ئەو کۆبوونەوانەی دوای دەستبەکاربوونی لەگەڵیدا ئەنجامیان دەدەین، زۆر گرنگ دەبن''.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەوان سازش لەسەر یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریا ناکەن، بە گرنگیشی زانی حکومەتی داهاتووی سووریا، نوێنەرایەتیی هەموو لایەنەکان بکات.
وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ''لە کاتێکی گونجاودا رۆژێک دیاریدەکەین''.
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، نایانەوێت لە سووریا هیچ دەوڵەتێکی دیکە دروستبکرێت و سووریا ببێتە دەوڵەتێکی پاشکۆ. لەبارەی پەکەکەشەوە دەڵێت، ''ئەوان نوێنەرایەتیی کورد ناکەن''.
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەروەها هەپەگەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، هاوئاهەنگیی گرووپە چەکدارەکانی سووریا و کشانەوەی ئێران و رووسیا کاریگەریی لەسەر رووخانی رژێمی ئەسەد هەبوو. لەبارەی پەنابەرانی سووریاشەوە گوتی، ''گەلەکەمان ئەو بەرپرسیارێتییە مرۆییانەی لەئەستۆگرت''.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتی خۆیان، حکومەتەکەیان هەنگاوی پێویست دەنێت.
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی دەستی لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریادا نییە. هەروەها دەڵێت، ''نامانەوێت لە منبج و تەلڕەفعەت هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی ببینین.''
رۆژی هەینی، 29-11-2024، پارێزگای وان بڵاویکردەوە، لە رۆژی 29ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو 8ی کانوونی یەکەم، جگە لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە چالاکییەکی دیکە قەدەخەیە.
ئەحمەد تورک دەڵێت، ئەگەر دەسەڵاتی تورکیا نکۆڵی لە بوونی کورد نەکات، دەتوانێت دۆزەکەی چارەسەر بکات. ئاماژە بەوەش دەدا، بۆ ئەوەی ئاشتی لە تورکیا بەرقەرار بێت دەبێت، "ژینگەیەک بێتە ئاراوە کە هەموو گەلەکان بتوانن بە سەربەخۆیی تێیدا بژین."
یاریدەدەری سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانیی تورکیا دەڵێت، پاڵپشتی لە پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی لەبارەی سەردانی دەم پارتی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا 231 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە/کەجەکە - پەیەدە/یەپەگە دەستگیر کردووە
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، لە کاتێکدا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دۆخێکی پڕ لە گرژیدایە، حکومەتی تورکیا لە رێگەی دانانی قەییومەوە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەشڵێت، ''ئەوە رێگەچارە نییە''.
لە لایەن ئەکرەم جانئاڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ و سەرۆکی شارەوانیی بەقەییوم دانراوی ئێلیهی باکووری کوردستان ناوی تابلۆی ناوەندێکی وەرزشیی ژنان لە کوردییەوە بۆ تورکی گۆڕدرا.
لە پارێزگای سامسونی تورکیا بەهۆی رەشەباوە دارێک کە تەمەنی 650 ساڵ بوو، شکا.
بەهۆی زۆریی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، رۆژێک پشوو لە سەرجەم خوێندنگەکانی پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا راگەیێندرا.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دانانی قەییومی بە ''دزینی ویستی گەل'' وەسف کرد. هەروەها دەشڵێت، ئەگەر کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکرێت، ناتوانرێت هیچ کێشەیەکی دیکە چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 5 شەڕڤانی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە راگەیاند. هەسەدەش دەڵێت، پێنج سەربازی تورکیایان کوشتووە.
لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلووری پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، دەم پارتی بە دەسەڵات دەڵێت، "ئەگەر پێتان وابێت بە دانانی قەییووم پارتەکەمان دەترسێنن، بە هەڵەدا چوون."
گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، شەڕوپێکدادان هیچ شتێکی بە تورکیا نەبەخشیوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی تورکیا دەیەوێت بە دانانی قەییوم بەربەست بۆ چارەسەری پرسی کورد دروستبکات.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە کەناراوەکانی ئایڤاڵیک لە باڵکئەسیر، 40 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، دانانی قەیووم کودەتای سیاسییە. لەبارەی رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش لە هەر پرۆسەیەکی چارەسەریدا دەڵێت، "دەتوانێت زۆر شت بکات."
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی هێزە ئەمنییەکانیاندا لە باکووری کورستان و تورکیا 1644 کۆچبەری نایاساییان دەستبەسەر کردووە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 6 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ببارێت و دەشڵێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو و داخرانی رێگە هەیە
پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان بۆ دوو رۆژ گردبوونەوە، خۆپێشاندان و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی لە پارێزگاکە قەدەخە کرد
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) دەڵێت، هەر مەترسییەک لە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەو دیوی سنووری وڵاتەکەیانەوە ببینن، ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەنجام دەدەن
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەڵێت، پشتگیریکردن لە غەززە پشتگیریکردنە لە یاسای نێودەوڵەتی. ئاماژە بەوەش دەکات، "لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە کۆمەڵکوژیی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 3 سەربازی تورکیایان کوشتووە
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستبەسەرکردنی 242 کۆچبەری نایاسایی لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە ئیستەنبووڵ راگەیاند
پارێزگای وان قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانانی لە پارێزگاکە بۆ 10 رۆژ راگەیاند
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی. ئاماژە بەوەش دەکات، پێیوایە دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێنێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، 40 ساڵە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامە، بەڵام "هیچ ناکۆکییەک لەنێوان کورد و تورکدا نییە."
لە مەڵەتیی باکووری کوردستان، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا دوای ئەوەی ئەسکەلەکەیان دەکەوێت، گیان لەدەست دەدەن.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، داهاتی گەشتیارییان لە مانگەکانی تەممووز، ئاب و ئەیلوولی ئەم ساڵدا گەیشتووەتە 23 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر بەرپرسانی باڵای تورکیا پێیان وایە شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کێشەی کورد گەورەترین کێشەی سەد ساڵی رابردووی تورکیایە''.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 126 هەزار و 766 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون و، زۆربەشیان لەو کاتەدا بووە کە هەوڵیانداوە بچنە ئەورووپا.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، هیوادارن لە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "وەستاندنی پێدانی چەک لەلایەن ترەمپەوە بۆ ئیسرائیل دەستپێکێکی باش دەبێت."
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان روویدا کە گوڕەکەی 5 پلەی رێختەر بووە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەدەستهێنانی پۆستی شارەوانی، ماف بە سەرۆکەکەی نادات لەگەڵ ئەو کەس و رێکخراوانەدا دەست تێکەڵبکات کە حکومەت وەکو تیرۆریست پۆلێنیان دەکات. هۆشدارییش دەدات، "ئەوەی پۆستەکەی بە خراپی بەکاربهێنێت، باجەکەی دەدات."
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمەی تورکیا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان لە پارێزگای کرکڵارئەلی، 190 کۆچبەریان دەستبەسەرکردووە کە ویستوویانە بچنە ئەورووپا.
لە مێردینی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای کرکڵارئەلی، 27 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا
پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان قەدەخەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی گردبوونەوە و رێپێوانی بۆ ماوەی 10 رۆژ راگەیاند
بوومەلەرزەیەک لە مەڵەتیی باکووری کوردستان روویدا، کە گوڕەکەی 4.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیزمیر 53 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر پێگەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لاواز بێت، هۆکارەکەی بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێتەهۆی دابەشبوونی تورکیا."
وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، ژمارەی گەشتیارانی 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە کەناراوەکانی موغڵا، 103 کۆچبەری نایاسایی و دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەر کران
لە دیلۆکی باکووری کوردستان شەڕە تەقە لە نێوان دوو ماڵبات روویدا و گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانیی تورکیا دەڵێت، لەگەڵ پرۆسەیەکی چارەسەرییدایە کە بتوانێت دۆزی کورد چارەسەر بکات.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا چووە ئامەد و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەوە
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای کرکڵارئەلی 35 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کران؛ دوو قاچاخچیش سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئافیۆنکاراهیساری تورکیا، کەسێک گیانی لەدەستدا و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای باڵکئەسیر 33 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای ئیزمیر 41 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کران
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، چالاکییەک لە 40ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جگەرخوێن، شاعیری کورد سازکرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئاکسارای تورکیا پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 6 کەس گیانیان لەدەستدا و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەری زۆر هەیە" شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل رووبدات و دەڵێت، نایانەوێت شەڕ لە ناوچەکە تەشەنە بسەنێت.
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان بە گوڕی چوار پلەی رێختەر روویدا.
دەستەی ئاماری تورکیا لیستی زۆرترین و کەمترین داهاتی پارێزگەکانی وڵاتەکەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە؛ چوار پارێزگەی باکووری کوردستان بە هەژارترینی ساڵی رابردوو دیاریکران.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون
هەردوو هونەرمەندی کورد جوان حاجۆ و هولیا ئاڤشار، لە دوای ئەوەی گۆرانییەکی دوێتیان بڵاوکردەوە، بڕیارە بەرهەمێکی دیکەی دوێتی کوردی پێکەوە بڵاوبکەنەوە.
لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی بۆدرووم، سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا، 93 کۆچبەری نایاسایی لەنێو بەلەمێکدا دەستگیرکران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا.