رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، بووژانەوەی ئەو وڵاتە، دەبێتە مایەی سوودمەندبوونی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی سێشەممە، 21ی کانوونی دووەمی 2025، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و لەبارەی چەند پرسێکەوە قسەیکرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، لە پاڵپشتییەکانیان بۆ حکومەتی راگوزەری سووریا و گەلەکەی بەردەوام دەبن و باسی لەوەش کرد، ''بووژانەوەی سووریا و بنیادنانەوەی ئەو داروپەردووەی ئەسەد بەجێیهێشت، نەک بەتەنیا برا سووریاییەکانمان، تەواوی ناوچەکەمان سوودمەند دەبن''.
سەرۆککۆماری تورکیا هەر پەیوەست بە بووژاندنەوەی سووریا راشیگەیاند، ''دەبێت سەرەتا جیهانی عەرەب و ئیسلام پاڵپشتی لەو وڵاتە بکەن. هەروەها پێویستە دەستبەجێ سزاکانی رێکخراوە رۆژئاواییەکانیش هەڵبگیرێن''.
رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2024 گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکاتی سووریا کە دیارترینیان دەستەی تەحریر شامە حکومەتی سووریایان رووخاند. دواتر، ئەو هێزانە حکومەتێکی کاتییان تاوەکو ئاداری ئەم ساڵ لەو وڵاتە پێکهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ