هاکان فیدان: لەپێناو بەرژەوەندیی کورد، پێویستە لە پەکەکە رزگارمان بێت

17-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەبارەی بوونی یەپەگە لە سووریا لەگەڵ وڵاتەکە لە گفتوگۆدان. هەروەها دەڵێ "لەپێناو بەرژەوەندییەکانی سووریا، عێراق، تورکیا و کورد، پێویستە لە پەکەکە رزگارمان بێت.'' 
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی دووشەممە، 17ـی شوباتی 2025، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند لەبارەی رێکارەکانیان بەرامبەر بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سووریا، لەگەڵ ئەو وڵاتە دا لە گفتوگۆدان.
 
سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـش گوتی ''رێکخراوێکی ئامانجداری تیرۆریستییە. نەوەک بە تەنیا تورکیا بە ئامانج دەگرن، بەڵکو ئێران، سووریا و عێراقیش بە ئامانج دەگرن. بۆیە پێموایە کاتی هاتووە بەیەکەوە لەم ڤایرۆسە رزگارمان ببێت.'' 
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی داعشەوە رایگەیاند، وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو سەرهەڵنەدانەوەی داعش و تاوتوێکردنی پرسی تیرۆر، دەتوانن سەکۆیەک دروستبکەن.
 
پێشتر هاکان فیدان لەبارەی داعشەوە رایگەیاندبوو، ''تورکیا، عێراق، سووریا و ئوردن توانا و هەوڵیان لەدژی داعشدا هەیە. پشت بەخودا هەر چوار وڵات لە ماوەیەکی نزیکدا لەم بابەتەدا هەنگاودەنێین. کۆبوونەوەی سەرەتاییمان لەمبارەیەوە کردووە.'' 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە