گردبوونەوە و خۆپێشاندان بۆ دوو رۆژ لە بەدلیسی باکووری کوردستان قەدەخە کرا

16-11-2024
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان بۆ دوو رۆژ گردبوونەوە، خۆپێشاندان و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی لە پارێزگاکە قەدەخە کرد.
 
شەوی هەینی 15-11-2024 پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە کاژێر 00:01ی رۆژی شەممە 16-11-2024 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی یەکشەممە 17-11-2024، بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە چالاکییەکی دیکە قەدەخەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگادا هاتووە، بەپێی مادەکانی یاسای ژمارە 2911ی رێپێوان و کۆبوونەوە و مادەکانی یاسای ژمارە 5442ی کارگێریی پارێزگا، بە مەبەستی پاراستنی ماف و ئازادییەکان و رێگریکردن لە هاندان بۆ کاری خراپە، چالاکییەکانی وەک کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی، گردبوونەوە، رێپێوان، خێوەت هەڵدان و راپرسی قەدەخەن.
 
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 04-11-2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانی ئێلیهـ و شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەربە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دانرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و یاوەرانی لەگەڵ سوودانی.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی: جەخت لە خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت کرایەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە".