دەوڵەت باخچەلی دوای دوو مانگ لە نەخۆشکەوتنی، دەرکەوتەوە

04-04-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی مەهەپە دوای ئەوەی دوو مانگ بەهۆی نەخۆشییەوە لە چاوی میدیاکان دوور بوو، ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی دامەزرێنەری پارتەکەی کرد.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رۆژی هەینی، 4ی نیسانی 2025 بەبۆنەی ساڵیادی مردنی، سەردانی گۆڕی ئاڵپئارسڵان تورکەش، دامەزرێنەری مەهەپە و یەکەمین سەرۆکی پارتەکەی کرد و دواتریش چووە بارەگەی پارتەکەی لە ئەنقەرە و لەلایەن لایەنگرانییەوە پێشوازیی لێکرا.
 
باخچەلی بەهۆی نەخۆشییەوە دوو مانگە لە میدیاکان دەرنەکەوتووە، تەنیا لەڕێگەی راگەیێندراوەوە را و بۆچوونی خۆی لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی وڵاتەکەی دەخستەڕوو.
 
نەخۆشکەوتنی سەرۆکی مەهەپە
 
شەوی شەممە 5ـی شوباتی ئەم ساڵ، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی، تەندروستی تێکچووە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ئەنقەرە کراوە.
 
ئەوکات ئیسماعیل ئۆزدەمیر، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە، هەواڵی رەوانەکردنی دەوڵەت باخچەلی بۆ نەخۆشخانە پشتڕاستکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە تەندروستیی تێکچووبێت و رایگەیاند، باخچەلی تووشی پەتای وەرزی بووە و بەهۆی بەردەوام کۆکینی، نەیتوانیوە درێژە بە کۆبوونەوەکە بدات.
 
دواتر موراد چەلیکئەر، بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی دەوڵەت باخچەلی، لە هەژماری فەرمیی مەهەپە لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، "پشکنینێکی تاقیگە و نۆڕینی تایبەت بۆ سەرۆکمان دەوڵەت باخچەلی کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان، دووبارە دەگەڕێتەوە سەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی."
 
شەوی 6ـی شوبات، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس راگەیێندراوێکی لەبارەی تەندروستیی باخچەلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ''نەشتەرگەریی دەرچەی خوێنبەر و خوێنهێنەری دڵ بۆ دەوڵەت باخچەلی کرا. نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو. ئێستاش باری تەندروستیی زۆرباش و جێگیرە''.
 
دەوڵەت باخچەلی تەمەن 77 ساڵ، لە ساڵی 2023ـدا نەشتەرگەرییەکی دیکەی دڵی بۆ کرا و ساڵی 2024ـش بەهۆی بەردەوام نەخۆشکەوتنییەوە چەند جارێک لە کۆبوونەوە گرنگەکان ئامادە نەبوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد ئەبولغەیت.

ئەحمەد ئەبولغەیت بۆ نێچیرڤان بارزانی: رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى سه‌قامگيریی ناوچه‌كه‌ گرنگە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو‌لغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، کۆبووه‌وه‌. ئەحمەد ئەبولغەیت "رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، "به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا".