تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلا و هەپەگەش کوژرانی سەربازێکی تورکیای راگەیاند

16-12-2024
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەروەها هەپەگەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی دووشەممە، 16-12-2024، لە ئێکس، گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە رۆژانی 3-9ی مانگی کانوونی یەکەم لە ناوچەکانی خواکوڕک، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەر دۆخێکدا بەردەوام دەبن.
 
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 6-9ی مانگی کانوونی یەکەم، هێرشی ئاسمانی و زەوینییان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکیایان کوشتووە و سێ پێگەی سەربازییان لەناوبردووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ- قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زڕگوێز

چۆڵکردنی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکرد

دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی 10ی ئەم مانگەی بۆ هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دیاریکرد کە بارەگاکانیان بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، ئەمڕۆ گواستنەوەکە دەستیپێکرد. ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت، گواستنەوەکە ئاساییە و کاریگەریی لەسەر خەباتیان نابێت