تورکیا و پەکەکە ئاماری شەڕی نێوانیان بڵاودەکەنەوە

21-02-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، ژمارەیەک سەربازی تورکیای کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی هەینی 21ـی شوباتی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی 9 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەر دۆخێکدا بەردەوام دەبن.
 
هەر ئەمڕۆ میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە، 20ـی ئەم مانگە، لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان، هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئەمڕۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە، سەربازێکی وڵاتەکەی بە ناوی مستەفا ئوسڵو کوژراوە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ - قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی شرنەخ لە باکووری کوردستان.

چوونی خەڵک بۆ 14 ناوچەی شرنەخ قەدەخە کرا

لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان چوونی خەڵک بۆ چیای گابار، چیای جوودی و چەند ناوچەیەکی دیکە بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.