رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا راپۆرتی تایبەت بە کرێکارانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەنجوومەنەکە، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا 1897 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، زۆرترین گیانلەدەستدان لە کەرتی بیناسازی و رێگەوبان بووە کە تێیدا 482 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، 18٪ی ئەو کرێکارانە بەهۆی کەوتنە ژێر کەرەستە و داڕمانی باڵەخانەوە گیانیان لەدەستداوە؛ 20٪یان بە رووداوی هاتووچۆ و 17٪ش بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، ئانتالیا، رووها، دیلۆک و کۆنیا زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە؛ لە ئیستەنبووڵ 286 کرێکار، لە ئیزمیر 76 کرێکار، لە ئانتالیا 66 کرێکار، لە رووها 64 کرێکار، لە دیلۆک 60 کرێکار و لە کۆنیا 58 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، 1791 کرێکاریان پیاو، 106یان ژن و 71یان منداڵ بوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 16 ملیۆن و 413 هەزار و 359 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ