لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەرزینگانی باکووری کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

25-10-2024
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی 25-10-2024 لەسەر رێگەی سەرەکیی ئەرزینگان - سێواس روویدا، تێیدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشا.
 
تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەکە؛ سێ کەس لە سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
 
تەرمی سێ کەسەکە رەوانەی دادپزیشکیی پارێزگاکە کرا و بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون کە تێیاندا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە