ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیار سلێمان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی، 20-12-2024، لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەی لە مێردینی باکووری کوردستان گوتارێکی پێشکێشکرد و دانانی قەییوم یەکێک لەو مژارەنەبوو قسەی لەبارەوە کرد.
 
ئەردۆغان گوتی، ''لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نییە کە لەلایەک سەرۆک شارەوانییەکان لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێن، لەلایەکی دیکەوە کەسانی دیکە لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە دابمەزرێن. بەهیچ جۆرێک چاوپۆشی لە بیرۆکەی 'تۆ دەربچۆ، بەڵام با ئێمە لە قەندیلەوە شارەوانی بەڕێوەببەین' ناکەین''.
 
سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ''ئەوانەی ویستی گەل دەبەن و رادەستی فەرماندەکانی رێکخراوەکە (پەکەکە)ی دەکەن، چاوەڕێی ئاسایشی شاریان لێناکرێت''.
 
ئەردۆغان گوتیشی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە لەسەر سندووق دەسەڵات لە گەل وەردەگرن و بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاریدەهێنن، هەروەها لەگەڵ ئەوانەی پابەندی یاسا و رێساکان دەبن، مل بۆ بەرپرسانی تیرۆر کەچ ناکەن و شارەوانییەکان ناکەن بە کێڵگەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان. بەڵام ئەوانەی کێشەیان لەگەڵ ئەوانەدا هەیە، ئێمەش کێشەمان لەگەڵیان هەیە و دەبێت''.
 
لە دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31ـی ئاداری ئەم ساڵەوە قەییوم بۆ حەوت شارەوانی باکووری کوردستان و تورکیا دانراون کە پێنجیان سەر بە دەم پارتی بوون و دووانەکەی دیکەیان سەر بە جەهەپە بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: هیچ هەڕەشەیەک لە باشووری سنوورەکانمانەوە قبووڵ ناکەین

لەبارەی دامەزراندنی حکومەتی نوێی سووریا، ئەردۆغان ئاماژەی بە رۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کرد و گوتی، ''ئەو کۆبوونەوانەی دوای دەستبەکاربوونی لەگەڵیدا ئەنجامیان دەدەین، زۆر گرنگ دەبن''.