رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە کەناراوەکانی ئایڤاڵیک لە باڵکئەسیر، 40 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
رۆژی چوارشەممە، 20-11-2024، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان بەمەبەستی ''رێگریکردن لە قاچاخیکردن بە کۆچبەران''، ئۆپەراسیۆنێکیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاڵیک لە پارێزگای باڵکئەسیر ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر بەلەمێکدا گیراوە کە 40 کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە و کۆچبەرەکان دەستبەسەرکراون.
دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رەوانەی نووسینگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە 8 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 126 هەزار و 766 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون و زۆربەشیان لەو کاتەدا بووە کە هەوڵیانداوە بچنە ئەورووپا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ