رووداو دیجیتاڵ
لە لایەن ئەکرەم جانئاڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ و سەرۆکی شارەوانیی بەقەییوم دانراوی ئێلیهی باکووری کوردستان ناوی تابلۆی ناوەندێکی وەرزشیی ژنان لە کوردییەوە بۆ تورکی گۆڕدرا.
ناوی ناوەندەکە لە ''کۆمپلەکسا وەرزشێ یا ژنێ (ناوەندی وەرزشیی ژنان) بۆ تورکی گۆڕدرا کە تێیدا وشەی ''ژنان'' لابردرا و کرا بە ''ناوەندی وەرزشی''.
ئەو ناوەندە لە ساڵی 2015 لە لایەن پارتی دیموکراسی و ئاشتی-بەدەپەوە دامەزرا.
ئەوە لە کاتێکدایە ئێوارەی رۆژی هەینی، 22ی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییومی لەسەر شارەوانیی دێرسم و شارەوانی شارۆچکەی پلوور دانا.
بولەنت تەکبییکۆغڵو پارێزگاری دێرسم وەک قەییوم لە شوێنی جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسمی دەم پارتی، دەستنیشانکرا، هەروەها لە شوێنی مستەفا ساریگول، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی پلووری جەهەپە، حوسێن شامیل قایمقامی پلوور بە قەییوم دانرا.
دوای دەستبەکاربوونی، بولەنت تەکبییکۆغڵو ناوی هەژماری سۆشیاڵمیدیای شارەوانی دێرسمی بۆ شارەوانی تونجەلی گۆڕی.
بەیانیی رۆژی دووشەممە 04-11-2024 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییوم بۆ گەورەشارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دانرا.
بەگوێرەی بڕیارەکە، تونجای ئاککۆیون، پارێزگاری مێردین لە شوێنی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین دانرا؛ ئەکرەم جانئاڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ لە شوێنی گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ بە قەیووم دانرا؛ هەروەها لە شوێنی محەممەد قەرەیلان، هاوسەرۆکی شارەوانیی خەلفەتی، هاکان باشئۆغڵو، قایمقامی خەلفەتی دانرا.
لە دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31ـی ئاداری ئەم ساڵەوە و تائێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا قەییوم بۆ حەوت شارەوانی دانراوە کە پێنجیان سەر بە دەم پارتین و دووانەکەی دیکەیان سەر بە جەهەپەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ