رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە کەناراوەکانی موغڵا، 103 کۆچبەری نایاسایی و دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەر کران.
رۆژی سێشەممە 29-10-2024 فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانیاندا لە کەناراوەکانی شارۆچکەی فەتحییە لە پارێزگای موغڵا، 103 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە کە دەیانویست بچنە ئەورووپا.
لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 75 کۆچبەر دەستبەسەر کراون؛ دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستگیر کراون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا 28 کۆچبەر دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 126 هەزار و 766 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون و زۆربەشیان لەو کاتەدا بوون کە هەوڵیانداوە بچنە ئەورووپا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ