لە ئیزمیر 38 کۆچبەر دەستبەسەرکران

16-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ئیزمیر، 38 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران.
 
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رۆژی یەکشەممە، 16ی شوباتی 2025 لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان بە مەبەستی رێگری لە قاچاخیێتی بە کۆچبەران، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر کەناراوەکانی چەشمە سەر بە پارێزگەی ئیزمیر کردووە و دەستیان بەسەر بەلەمێکی کۆچبەراندا گرتووە.
 
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی پارێزگەکە، 38 کۆچبەری نایاساییان دەستبەسەر کردووە، کە 12یان منداڵ بوون. هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێکیش بە تۆمەتی بازرگانی بە کۆچبەران دەستگیرکرا.
 
دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگەکە کران.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، پار زیاتر لە 140 هەزار کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکراون. هەروەها سێ هەزار و 924 قاچاخچیش بە تۆمەتی بازرگانی بە کۆچبەران بەندکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە