رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای سامسونی تورکیا بەهۆی رەشەباوە دارێک کە تەمەنی 650 ساڵ بوو، شکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25-11-2024، لە شارۆچکەی چارشامبا سەر بە پارێزگای سامسونی تورکیا، بەهۆی رەشەباوە دار چنارێکی تەمەن 650 ساڵ شکا.
دوای ئەوەی خەڵک سەر لە بەیانی، دارەکەیان بەو شێوەیە بینیوە پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە و کارسازیی پارێزگاکە رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی تیمەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە دارەکە بەتەواوی رەگەکەی لەدەستداوە و ناتوانرێت بچێندرێتەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، رێکارەکان بۆ سڕینەوەی تۆماری دار چنارەکە لە لایەن ئەنجوومەنی ناوچەی پاراستنی سروشتی پارێزگاکە جێبەجێدەکرێن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا رۆژی 7-8-2023 رایگەیاند، لە ماوەی 21 ساڵدا، شەش ملیار و 572 نەمامیان چاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ